خۆپیشاندانی شەوانە لە ئەهواز دەستی پێكرد
13:56 - 28 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: لە بەرەبەری جێژنی رەمەزاندا خۆپیشاندانی شەوانە جارێكی دیكە شەوی هەینی رێكەوتی 27ی گەلاوێژ شاری ئەهوازی گرتەەوە و خۆپیشاندەران بە دانی درووشم خوازیاری كۆتایی هێنان بە ئەمنیەتیی كردنی هەرێمی ئەهواز بوون.
بە وتەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئەهواز، خۆپیشاندەران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی ئیعدام كراوەكان، خوازیاری ئازادكردنی زیندانیانی سیاسی لەلایەن حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بوون.
خۆپیشاندەران داوایان لە كۆمەڵگای جیهانی كردووە كە بە هانای دەستبەسەر كراوانی عەرەبەوە بچن و لە هەمبەر ئەو زۆڵم و ستەمانەی كە دەكرێتە سەریان، بێدەنگ نەبن.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتە روو، چەند كەس لە خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كراون و هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە زانیارییەك لەمەڕ چارەنووسیان نیە.
هاووڵاتییەكی عەرەب لە حەمیدیە دەستبەسەر كرا
سەعید رحیمی كوڕی رازی تەمەن 25 ساڵ و خێزاندار لە شاری حەمیدیە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزراوە.
ئەو هاووڵاتییە مەدەنیە خاوەنی \"كافی شاپ\" بووە و لەو رێگاییەوە بژیوی ژیانی دابین دەكرد.
11 هاووڵاتیی دەستبەسەر كراوی سیاسیی عەرەب بانگهێشتی دادگا كراون
دۆسیەی 11 زیندانیی سیاسیی عەرەبی خەڵكی شاری حەمدیە بەمەبەستی پێدانی حوكم رەوانەی لقی 1ی دادگای ئینقلابی ئەهواز كراون.
\"عەیدان شاخی سەیاحی كوڕی عەبدولكازم ـ عەلی ساعدی ـ رەزا عەبیداوی كوڕی نزال ـ جەواد بەترانی ـ جەلیل نەعامی ـ جاسم عوبەیداوی ـ خالید عوبەیداوی كوڕی جومعە ـ حەسەن عەبیات كوڕی جەلاو ـ هادی عەبیات ـ حەسەن منابی و مستەفا كوتی كوڕی سەباح\" ئەو یازدە هاووڵاتییەن كە دوای كێشانی زیاتر لە یەك ساڵ زیندانی لە چەند رۆژی داهاتوودا رەوانەی دادگا دەكرێن.
بەپێی راپورتی چالاكانی مافی مرۆڤ هیچكام لەو هاووڵاتییانە ئیزنی گرتنی پارێزەریان نەبووە و بڕیارە دادگایی كردنیان بە نهێنی بێت.