خۆكوژی ژنێكی كورد لە شاری سەقز
21:12 - 29 بەفرانبار 2711
كوردپا: ژنێك لە شاری سەقز لە پارێزگای کوردستان بە هۆیەكی ناروون خۆی هەڵواسی.
ماڵپەڕی سەرشیو ئانلاین بڵاوی كردەوە، ژنێكی كورد بەناوی \"ش\" مورتەزایی دانیشتووی گەڕەكی ٣٢ میتریی شاری سەقز كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ئاماری ئەنجوومەنی ژنانی بانە، رێژەی خۆكوژی لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران لە هەر سەد هەزار كەس كەمتر لە ١٠كەسە كە زۆربەیان ژنانن و ئاستی كەمیی خوێندەواری و هەژاری و نەخۆشیی دەرونی، ئەو هۆكارانن كە پەرە بە خۆكوژی لەنێو ژناندا دەدەن.
هەر بەپێی ئامارەكانی خودی ئێران پارێزگاكانی ئیلام، كرماشان و كوردستان زۆرترین رێژەی خۆكوژی ژنان تێیاندا روو دەدات.
ئێران لەنێو وڵاتانی جیهاندا لەمەڕ خۆكوژی ژنان پلەی سێهەمی هەیە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاژانسی كوردپا، لەسەرەتای ساڵەوە هەتا ئێستا ١٣ حاڵەتی خۆكوژی لە كوردستانی ئێران رووی داوە.
ئاماری راستەقینە دەكرێ لەوەش زیاتر بێت.