خۆسووتاندنی کچێکی دێکەی کورد لە شاری خۆی
15:52 - 3 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: کچێکی تەمەن ٢٣ ساڵەی کورد لە شاری خۆی بەهۆی فشاری بنەماڵەکەی لەمەڕ بەشوودانی زۆرەملیی ناوبراو، ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا و گیانی لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١ی بانەمەڕ کچێک بەناوی \"فاتمە نیسانی\" تەمەن ٢٣ ساڵ و دانیشتووی شاری خۆی، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و لە ئەنجامدا بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رووداوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: فاتمە نیسانی بەهۆی ئەوەی لەلایەن بنەماڵەکەیەوە ناچار بە شوو کردن کرابوو، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هیناوە.
لەلایەکی دیکەوە لە حەفتەی رابردوودا لە شاری سەردەشت کچێک بەناوی \"دیدار حوسێنپوور\" پاش یەک حەفتە لە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش، لەلایەن هاوسەرەکەی بەناوی \"یوسف مەحموودی\" و بنەماڵەی هاوسەرەکەیەوە بەرەوڕووی لێدان و توندوتیژی ببوویەوە کە بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دابوو.