خۆسووتاندنی ژنێکی دووگیان لە مەریوان
20:11 - 18 رێبەندان 2715
ئاژانسی کوردپا: دیاردەی خۆسووتاندن لە شار و ناوچەکانی کوردستان لە پەرەسەندندایە و ڕۆژانە شاهێدی خۆسووتاندنی هاووڵاتییانی کورد لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان دەبین.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١٧ی ڕێبەندان، ژنێکی دوو گیانی تەمەن ٢٦ساڵان، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە ناڕوونە و تەنانەت هۆکاری خۆسووتاندنەکەیشی نەزانراوە.
ئەو ڕووداوە لە گوندی \"دەبنیاد\" سەر بە بەخشی سەرشیوی جانەوەرەی شاری مەریوان ڕووی داوە.
بە ڕای كارناسان و شارەزایانی بواری كۆمەڵایەتی و چالاكانی مافەكانی ژنان، بە هۆی پەرەسەندنی دەستکورتیی ئابووری، دیاردە كۆمەڵایەتییەكان، بێكاری و كێشەی بنەماڵەیی و خەمساردیی بەرپرسان و دەسەڵاتداران، لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران، دیاردەی خۆسووتاندن و خۆكوژی لە ناو ژنان و تەنانەت خۆكوژی لە ناو پیاوانیش ڕوو لە زیادبوونە.
پێشێلكردنی مافە بنەڕەتیەكانی ژنان و توند و تیژی و سوكایەتی بە ژنان لە كۆمەڵگەیەك وەكوو ئێران كە دەسەڵاتدارانی بە تەواوی دژی ژن و بنەماكانی مافی مرۆڤن، ڕەوتێكی ئاساییە و هەر ئەمەش وایكردووە كە هیچ دەرفەتێك بۆ ژنان نەمێنێتەوە و بارودۆخی خراپی ژیان زۆرجار، ئەوان بەرەو هەڵبژاردنی مەرگ پاڵپێوەدەنێت و ژنان لەبەر بێدەرەتانی و نەبوونی ترووسكایەك هیوا بۆ باشتر بوونی ڕەوشی ژیان و گوزەرانیان پەنا دەبەنە بەر خۆكوشتن و خۆسووتاندن.