خۆسووتاندنی ژنێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە ورمێ

21:48 - 16 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: ژنێکی تەمەن ٢٤ ساڵەی خەڵکی ناوچەی \"سۆما و برادۆست\"ی سەربە شاری ورمێ بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ژنێک بەناوی \"ئادیڤـە دێهقان\" کچی رەشیـد و خەڵکی گوندی \"پیرانجوق\"ی سەربە شاری ورمێ بەهۆی کێشە لەگەڵ هاوسەرەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.

ئەو ژنە چەند رۆژ پێش ئێستا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ بەهۆی سووتانی لەڕادە بەدەرەوە گیانی لەدەست دا.

\"15190.jpg\"
ئادیڤـە دێهقان،کچی رەشیـد و خەڵکی گوندی \"پیرانجوق\"ی سەربە شاری ورمێ بەهۆی کێشە لەگەڵ هاوسەرەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
دەگوترێت کە ئادیڤە ماوەی یەک ساڵ بوو ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو، هەروەها ناوبراو منداڵێکی ساوای لە پاش خۆی بەجێ هێشتووە.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە سەرەتای مانگی گەلاوێژی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ١٤ ژن و کچی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێــران کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ئەو ئامارە و لە کۆی ئەو ١٤ حاڵەتە ١٠ کەسیان لە رێگەی خۆ سووتاندنەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

ئەو ئامارە رێژەییە و بە پشت بە ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە، کە بەهۆی نەبوونی لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی لەمەڕ ئاماری خۆ کوژیی ژنان و کچانی کورد، دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.