خوێندکارێکی ئەندازیاری مێعماری لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

18:58 - 12 خەرمانان 2722

ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەشکان جەمشیدی"، خوێندکاری ئەندازیاری مێعماری لە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە بێ بەڵگەی یاسایی لە کاتی چوون بۆ سەر کار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو، هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو خوێندکارە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، بێئاکام ماوەتەوە.

ئەشکان جەمشیدی خوێندکاری ئەندازیاری مێعماریی زانکۆی "یەزدانپەنا"ی شاری سنەیه و هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی دژی ناوبراو، زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.