خوێندکارێکی کورد لە تەورێز بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە، گیانی لەدەست دا + وێنــە

16:05 - 29 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ کە زیاتر لە ١٠ رۆژ پێش ئێستا تووشی رووداوی هاتوچۆ هاتبوو، لە نەخۆشخانەی شاری تەورێز گیانی لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ سەعدوڵلا وەیسی خوێندکاری رشتەی کارناسیی باڵای کامپیۆتێر لە زانکۆی فەنی ـ موهەندیسیی تەورێز کە تووشی رووداوی هاتوچۆ هاتبوو، ماوەی زیاتر لە ١٠ رۆژ بوو کە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تەورێز لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدا بوو.

\"16914.jpg\"
سەعدوڵڵا وەیسی خوێندکاری رشتەی کارناسیی باڵای کامپیۆتێر لە زانکۆی فەنی ـ موهەندیسیی تەورێز
سەعدوڵڵا وەیسی پێشتر لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری تەورێز بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە دەست و لاقێکی شکابوو کە ماوەی زیاتر لە ١٠ رۆژ بوو بە بێهۆشی لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدا بوو، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەر بەهۆی کاری بوونی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.

لە مانگی رابردووشدا کچە خوێندکارێکی بۆکانی لە شاری تاران تووشی رووداوی هاتووچۆ هاتبوو کە بەهۆی کەمتەرخەمیی پزیشکییەوە لاقێکی تووشی هەو کردن ببوو کە هەتا ئێستاش مەترسیی بڕینەوەی لاقی لە ئارا دایە.