خوێندکارێکی کرماشانی بۆ درێژەپێدان بەخوێندن رێگریی لێکرا

13:15 - 24 سەرماوەز 2713
ئاژانسی کوردپا: ئیدارەی ئیتلاعات رێگری لە وەرگرتن و درێژە پێدان بە خوێندنی خوێندکارێکی کوردی خەڵکی کرماشان دەکات.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ خوێندکارێکی کورد قۆناغی دوکتورا بەناوی \"جەماڵ حوسێنی\"، لەلایەن بەشی وەرگرتنی مامۆستا و خوێندکاریی رێکخراوی تاقیکردنەوەکانی پەروەردەوە وەرنەگیــرا.

\"17388.jpg\"
جەماڵ حوسێنی خوێندکاری قۆناغی دوکتورا لەلایەن بەشی وەرگرتنی مامۆستا و خوێندکاریی رێکخراوی تاقیکردنەوەکانی پەروەردەوە وەرنەگیــرا
ئەو هاووڵاتییە کوردە لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوودا سەبارەت بە ئەندامبوونی لە مەکتەب قورئان و لایەنگری کردن لە \"ئەحمەدی موفتی‌زادە\" لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە لێکۆڵێنەوەی لێکرابوو.

جەماڵ حوسێنی پاش ١٠ مانگ لە دەستبەکاربوون لە بەشی توێژینەوەی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان، بە بڕیاری ئیدارەی ئیتلاعاتی لەسەر کار دەرکرا و هەتا ئێستاش بەدواداچوون و ناڕەزایەتیی ناوبراو بۆ گەڕانەوە بۆسەر کارەکەی، هیچ ئەنجامێکی لێ نەکەوتۆتەوە.

\"17387.jpg\"
کەریم ئەرشەدەی لەلایەن حەراسەتی شارەوانیی \"شنۆ\"وە بانگهێشت و لێپرسینەوەی کرابوو، بۆیە ناوبراو بە ناچاری تاقە سەرچاوەی داهاتەکەی فرۆشتبوو
سەرەتای مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ زیاتر لە ٧٠٠ مامۆستای زانکۆی ئوستانەکانی وەکوو کوردستان، ورمێ، رازیی کرماشان و ئیلام لە نامەیەکدا بۆ حەسن رۆحانی، وێڕای رەخنە گرتن لە دەستێوەردانی لێپرسراوی دەزگای بەرێوەبەریی حکوومەتی ئێران سەبارەت بە وەرگرتنی خوێندکاران و مامۆستا و هەروەها پێشێلکردنی سەربەخۆیی زانکۆکان، داوای بەدواداچوون و هەڵوەشانەوەی ئەو بڕیارانەیان کردبوو.

پێشتریش کەریم ئەرشەدەی یەکێک لە ئەندامانی مەکتەب قورئان و پەیڕەوی ئەحمەدی موفتی‌زادە لە شاری شنۆ، بەهۆی \"کار کردن لە نوسینگەیەکی تاکسی تەلەفۆنی\" لەلایەن حەراسەتی شارەوانیی \"شنۆ\"وە بانگهێشت و لێپرسینەوەی کرابوو، بۆیە ناوبراو بە ناچاری تاقە سەرچاوەی داهاتەکەی فرۆشتبوو.