خوێندکارێکی پاوەیی لە تاقیکردنەوەکانی دوکتورای تایبەتدا پلەی دووەمی لەئێراندا بەدەست هێنا + وێنــە

20:54 - 15 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری پاوە لە تاقیکردنەوەکانی دوکتورای تایبەتیدا پلەی دووەمی لە ئاستی ئێراندا بۆخۆی مسۆگەر کرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، خوێندکارێکی خەڵکی پاوە بەناوی \"کامران مستەفایی\" لە تاقیکردنەوەکانی دوکتورای تایبەتیی رشتەی \"سەنایع و مەعادن\" لە ئاستی ئێراندا پلەی دووەمی بۆخۆی دەستەبەر کرد.

ئەو خوێندکارە کوردە لە رشتەی کارناسیی باڵای ئەندازیاریی و دۆزینەوەی کانگەکاندا لە زانکۆی \"سەنعەتیی ئەمیر کەبیر\" سەرقاڵی خوێندن بووە.

کامران مستەفایی خەڵکی گوندی \"گڕاڵ\"ی ناوچەی هەورامانی سەربە شاری پاوەیە کە بە مەودای ٧ کیلۆمیتر دوور لە باشووری شاری پاوە هەڵکەوتووە.

\"12500.jpg\"

\"12502.jpg\"