خوێندکارێکی مەهابادی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

14:44 - 11 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: خوێندکارێکی زانکۆی \"پەیامی‌ نوور\"ی شاری مەهاباد، بە دانانی بارمتە، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، خوێندکارێکی کورد لە زانکۆی \"پەیامی ‌نوور\"ی شاری مەهاباد، بە ناوی \"سیامەند وسووقزادە\"، خەڵکی گوندی \"بەیرەمـ\"ـی ئەو شارە، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ڕۆژی چوارشەممە، ١٢ی پووشپەڕ، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردە سەر شوێنی حەوانەوەی ئەو خوێندکارە کوردە لە شاری مەهاباددا و بەبێ بەڵگەی یاسایی، ناوبراویان دەسبەسەر کردبوو.

هەتا ئێستا، لە هۆکاری دەسبەسەریی ئەم خوێندکارە کوردە، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.