خوێندكارێكی ئیلامی كەلە خوێندن بێبەش كراوە، چارەنووسی نادیارە
14:44 - 26 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی فەریادی سەبز، خوێندكارێكی زیندانیی خەڵكی ئیلام و یەكێك لە نوخبە زانستییەكانی وڵات كەلە خوێندن بێبەش بووە، چارەنووسی ناڕوونە.
ماڵپەڕی فەریادی سەبز لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردۆتەوە، سەید حوسێنعەلی مووسەوی خوێندكاری خەڵكی ئیلام بۆ پێنجەمین جار لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵدا لەلایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئیلامەوە دەستبەسەر و كراوە و ئێستا لەمەڕ چارەنووس و شوێنی راگیرانی زانیارییەك لەبەردەستدا نیە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش داوە، ئەو خوێندكارە ئیلامیە خاوەن 65 كتێب و زیاتر لە هەشت گەڵاڵەی بەربڵاوە لە بیاڤی \"سەنعەتی هەوا فەزایی\" كە لەم بوارەدا گیروگرفتی زۆری بۆ هاتۆتە پێش و پێشتر هاوكاریی بەرنامە مووشەكی و ئەتۆمییەكانی ئێرانی كردووە، بەڵام بەهۆی گیروگرفتی گوزینشی روانگە سیاسییەكانی پێش بە هاوكارییەكانی گیراوە.
حوسێنعەلی مووسەوی لەدایك بووی 1360ی شاری ئیلام و خاوەن بڕوانامەی \"بیركاریی كاربوردی\" و پێشتر خوێندكاری باڵای كارناسیی زانستگای سەنعەتیی شەریف بووە، بەڵام بەهۆیەكی ناڕوون لە خوێندن بێبەش و لە زانستگا دەركراوە.
ماڵپەڕی فەریادی سبز تاوانەكانی ناوبراوی \"هەوڵدان بەدژی تەناهیی نەتەوەیی، تەبلیغ بەدژی حكوومەت، چالاكیی غەیرە یاسایی و بێ مۆڵەت لە بیاڤی سەنعەتی هەستیاری ناوكی و مووشەكی، پێوەندیی لەگەڵ لایەنە بیانییەكان و تۆڕە هەواڵگرییەكانی رۆژئاوا و شەبەكەی چالاكانی مافی مرۆڤ و هەروەها بەشداریی چالاك لە خۆپیشاندانەكانی دوای هەڵبژاردنی ساڵی 1388\" دەست نیشان كردووە.
لە ماوەی ساڵانی پێشوودا چەندین نوخبە و بیرمەندی ئێرانی كە شارەزای پرسی ناوكی و سەنعەتی مووشەكیی ئێران بوون، یان لەلایەن كەسانێكی نەناسراوەوە كوژراون یان بێسەر شوێن بوون.