خوێندكارێكی كورد لە ماكۆ بەهۆی هەورەتریشقەوە گیانی لەدەست دا
14:59 - 25 بانەمەڕ 2712
كوردپا: لە رۆژانی رابردوودا خوێندكارێكی كوردی خەڵكی دەورووبەری شاری ماكۆ بەهۆی لێدانی هەورەتریشقە گیانی لەدەست داوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا، رێكەوتی 20ی بانەمەڕ خوێندكارێكی كورد بەناوی قوتبەدین ئیبراهیمی كوڕی بەكر و دانیشتووی گوندی \"كەهریز\"ی سەر بە شاری ماكۆ لە كاتی بارینی بارانی بەخوڕدا هەورەتریشە لێی داوە و هەر ئەوەش بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی.
قوتبەدین ئیبراهیمی خوێندكاری تێرمی 4ی رشتەی ئەدەبیاتی زانكۆی پەیام نووری شاری ماكۆ بووە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە ماوەی نزیك بە 2 مانگی رابردوودا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران 13 هاووڵاتیی كورد بەهۆی رووداوی جۆراوجۆر گیانیان لەدەست داوە.
ئەو ئامارە بە پشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی كوردپا بڵاو كراوەتەوە و بێگومان ئاماری راستەقینە لەو رێژەیە زیاترە.