خوێندكارانی كورد‌لەزانكۆی تاران و ته‌ورێز یادی كیمیا‌بارانی كوردستانیان كردەوە+وێنە

14:09 - 14 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: رێوڕەسمی ساڵیادی ٢٦ ساڵەی قوربانییانی كیمیابارانی شارەکانی هەڵەبجە و سەردەشت لە زانكۆی زانستە كۆمەڵایەتییەكانی تاران بەرێوە چوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی سێ‌شەممە رێكەوتی ١٣ی رەشەمە خوێندكارانی كوردی زانکۆی زانستە كۆمەڵایەتییەكانی تاران لە رێوڕەسمێكدا یادی قوربانیانی كارەساتی هەڵەبجە و سەردەشتیان بەرز راگرت.

لە سەرەتای رێوڕەسمەدا رەسووڵ خزری نوێنەری شارەكانی پیرانشار و سەردەشت لە مەجلیسی ئێران چەند وتەیەكی پێشكەش كرد.

پاشان ئەكتەری ناسراوی هەرێمی كوردستان، شوان عەتوف بە وتارێكی كورت و خوێندنەوەی شێعرێكی ماۆستای كۆچكردوو شێركۆ بێكەس، بەشداریی لە كۆڕیادەكەدا كرد.

دواتر بەرپرسی ئەنجومەنی \"ئینسان شناسی\" چەند وتەیەكی پێشەش كرد و لەدرێژەی كۆڕەكەداهونەرمەند سەعدوڵڵا نەسیری چەند پارچە موۆسیقایەکی ژەنی و دواتر جەلال نەجاری و تریفە كەریمییان لەو كۆڕەدا شێعریان خوێندەوە.

بەشیكی دیكەی كۆڕەكە پیشاندانی كورتە فیلمی\" هێلانە \" لەدەرهێنانی شەهرام موسلێخی بوو نماێش كرا و هەروەها یووسف ئەبازەری كۆمەڵناسی ئێرانی وتارێكی پێشكەش كرد.

لەبڕگەیەكی دیكەی ئەو كۆڕەدا چەند پارچە مۆسیقا و گۆڕانی لەلایەن گرووپی \"ژوان\"‌ـەوە پێشكەش كرا و شانۆیەكیش لە لایەن خوێندكارانی زانكۆی هونەرەوە نمایش کرا.

بەشی كۆتایی كۆڕەكە خوێندنەوەی بەیانییەی بەڕێوبەرانی رێوڕەسمەكە بوو.

هه‌روها به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ئاژانسی کوردپا، خوێندکارانی کوردی زانکۆی ته‌ورێز ئه‌مڕۆ له هۆڵی ناوه‌ندی ئه‌و زانکۆیه یادی قوربانییانی شیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، سه‌رده‌شت و باقی شاره‌کانی کوردستانیان به‌رز راگرت.
ئه‌م رێوڕه‌سمه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی زاگرۆس به‌رێوه‌چوو.

رێكەوتی ٤‌ی رەشەمەش خوێندكارانی زانكۆی زەنجان بە هاوكاری ئەنجومەنی ڤەژین كۆڕیادێكیان لە ساڵۆنی \"سوهرەوەری\" ئەو زانكۆیە بەڕێوە بردبوو، کە تێیدا یاد و ناوی قوربانیانی كمیابارانی شارەكانی هەڵەبچە، نودشە، داڵاهۆ و سەردەشتیان بەرز راگرتبوو.

هەر لەو پێوەندییەدا بڕیارە ئەنجومەنەكانی \"خانەی قوبادی و مەولەوی\" لە شاری جوانڕۆ، رێكەوتی ٢٢‌ی رەشەمە كۆڕ یادێک بە بۆنەی بیست و شەش ساڵەی كارەساتی كیمیابارانی كوردستان بەڕێوە ببەن.
\"18603.jpg\"

\"18601.jpg\"

\"18621.jpg\"

\"18622.jpg\"

\"18623.jpg\"

\"18599.jpg\"

\"18602.jpg\"

\"18598.jpg\"

\"18617.jpg\"

\"18619.jpg\"

\"18618.jpg\"

\"18620.jpg\"