خوکوژی ژنێکی کورد لە شاری مەریوان

14:37 - 1 بانەمەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: ژنێکی کورد خەڵکی شاری مەریوان، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خاکەلێوە، ژنێکی کورد خەڵکی شاری مەریوان بە خۆهەڵواسین، خۆی کوشتووە.

شوناسی ئەو ژنه، بە ناوی \"پاییزە ئیبراهیمی\" ڕاگەیەندراوە.

دەوترێ، پاییزە ئیبراهیمی، بە هۆی کێشەی بنەماڵەکەی دەستی داوەتە خۆکوژییەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خاکەلێوە، لاوێکی دیکەی مەریوانی، بە ناوی \"دارا محەممەدی\" تەمەن ٢٧ ساڵ، کوڕی ئەبووبەکر دانیشتووی گەڕەکی کەوسەری شاری مەریوان، بە خۆهەڵواسین خۆی کوشتبوو.

بە باوەڕی کارناسان، زۆربەی ئەو ژنانە کە هانا بۆ خۆکوژی دەبەن، ئاستی خوێندواریان نییە یان کەمە و لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ خۆکوشتن و دەربازبوون لە دەست کێشەکان، لە شێوازی خۆسووتاندن کەڵک وەردەگرن.