خنکانی کچێکی تەمەن ١٢ ساڵ لە سەقز

17:28 - 28 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: کچێکی تەمەن ١٢ ساڵەی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی تیلەکۆی سەقز بەهۆی کەوتنە نێو چاڵاو خنکا.

بەپیی راپۆرتی ئاژانسی هەوالدەریی کوردپا، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ٢٨ی گەلاوێــژ کچێک بەناوی \"بەیان حوسێنی\" خەڵکی گوندی \"ئاڵ مەردە\"ی ناوچەی تیلەکۆی سەقز بەهۆی کەوتنە نێو چاڵاوی نێو زەوی و زاری خۆیان گیانی لەدەست دا.

بە وتەی دانیشتوانی ئەو گوندە، بەیان حوسێنی سەرقاڵی شوانی بووە کە بەهۆی نەبوونی لەمپەر لە قەراخ ئەو چاڵاوە کەوتۆتە نێو ئاوی چاڵاوەکە و گیانی لەدەست داوە.

دەگوترێت کە هاوکات مانگایەکیش کەوتۆتە نێو ئەو چاڵاوە کە لەلایەن دانیشتوانی ئەو گوندەوە هێنــراوەتە دەرەوە.