خنکانی لاوێکی دیکەی کورد لە ئیلام

14:43 - 25 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵەی کورد لە ئێلام بەهۆی کەوتنە نیو ئاوی چۆم و ئاشنا نەبوون بە مەلە کردن، گیانی لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کورد، سەر لە ئێوارێی رۆژی چوارشەممەی رابردوو لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی ئەیوان لە چۆمی \"کنگیر\"ی سەربە ئوستانی ئیلامدا نوقم بووەو بەهۆی ئاشنا نەبوون بە مەلە کردن گیانی لەدەست داوە.

هەروەها رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٦ی جۆزەردان لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵەی خەڵکی ئەیوان کە لەگەڵ ٢ هاوڕێی خۆی لە قەراخ بەنداوی \"سەرتەنگ\"ی سەربە شاری ئەیوان سەرقاڵی راوە ماسی بوون، بەهۆی کەتنە نێو ئاوی ئەو بەنداوە گیانی لەدەست دا.

پێشتریش مێرمنداڵیکی تەمەن ١٥ ساڵەی ئیلامی لە کاتی گەڕانەوە لە قوتابخانە کەوتبووە نێو چۆمی \"سیا گاو\"ی ئابدانان و بەهۆی ئاشان نەبوون بە مەلە کردن گیانی لەدەست دا.