خنکانی لاوێکی تەمەن ٢٦ ساڵەی سەقزی

15:39 - 30 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی خەڵکی ناوچەی سەقز بەهۆی کەوتنە نێو ئاوی چۆمی \"ئایەنان\" و شارەزا نەبوون بە مەلە کردن، گیانی لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی ٢٨ی گەلاوێژ هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی مەولاناوای سەربە ناوچەی سەرشیوی سەقز لە کاتی راوە ماسیدا کەوتۆتە نێو چۆمی \"ئایەنان\" و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.

هەواڵنێری کوردپا، ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی گوندی \"مەولاناوا\"ی سەربە شاری سەقزی \"ئارام هادی\" تەمەن ٢٦ ساڵ راگەیاندووە کە پاش چەند کاتژمێر تەرمی ناوبراو دۆزراوەتەوە.

هەروەها و هەر لەو رۆژەدا کچێکی تەمەن ١٢ ساڵ بەناوی \"بەیان حوسێنی\" بەهۆی کەوتنە نێو چاڵاوی نێو زەوی زاری خۆیان لە گوندی \"ئاڵ مەردە\"ی بەخشی تیلەکۆ گیانی لەدەت دا.

ساڵانە بەهۆی نەبوونی هێماکانی ئاگادار کردنەوە، نەبوونی \"مەلەوان لەسەر \"گۆل، دەریا و چۆماو و بەنداوەکان و هەروەها کەمتەرخەمیی هاووڵاتییانەوە، دەیان هاووڵاتیی ئێرانی لە ئاوەکاندا دەخنکێن.