خنکانی دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری شووش
21:30 - 26 بانەمەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی کورد کە بۆ کرێنی \"کا\"چوو بوونە شاری شووش لە کاتی مەلە کردندا خنکان.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی بانەمەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد لە کاتی مەلە کردن لە کاناڵێکی ئاوەدێری لە نزیک شاری شووش خنکاون.
شوناسی ئەو دوو جووتیارە کوردە بە ناوی\"ماشەڵڵا سەیدی\" تەمەن ٤٠ ساڵ و\"سدیق بەهمەنی\"تەمەن ٢١ ساڵ ڕاگەیەنراوە.
هەواڵدەریی \"ئیرنا\" لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە، ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بۆ کڕینی \"کا\" ڕوویان لە شاری شووش کردبوو.
بەپێی هەواڵی ئەو سەرچاوەیە، ئەوو دوو جووتیارە کوردە خەڵکی کرماشان بوون.
هەواڵدەریی \"فارس\"ی پارێزگای خووزستان ڕایگەیاند: ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە شۆفیری کۆمپاین بوون کە بۆ دروێنەی گەنم ڕوویان لەو شارە کردبوو.
بەڵام هێندێک لە سەرچاوە نافەرمییەکان باس لەوە دەکەن کە؛ ئەو هاووڵاتییە کوردە خەڵکی شاری ڕەوانسەرن.