خراپیی رێگەی هاتوچۆی ٣٠ گوندی بانە، هاووڵاتییانی وەزاڵە هێناوە+وێنە

19:17 - 17 سەرماوەز 2714
ئاژانسی کوردپا: رێگەی ٣٠ گوندی ناوچەی بانە و سەرەڕای هاتوچۆی سەدان ئوتۆمبێلی گەورە بو بچووک، ماوەی زایتر لە ٢٠ ساڵە بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانەوە، لە بارودۆخێکی نالەباردایە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، خراپیی جادەی سەر پردی بۆیەن، کە لە ٦ کیلۆمیتریی شاری بانە هەڵکەوتووە، و رێگەی هاتوچۆی خاڵی سنووریی سەیرانبەند و نزیک بە ٣٠ گوندی ناوچەی بانەیە، هاووڵاتییان و شۆفیرانی وەزاڵە هێناوە.

یەکێک لە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛ لە ماوەی ساڵانی رابردوودا شۆرای گوندەکانی خوڕیاوا، کێلە و نەنۆر کە بەسەر ئەو رێگەیەدا هاتوچۆ دەکەن، دەیان جار سەردانی ئوستانداری و فەرماندارییان کردووە، بەڵام هیچ وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.

ئەو رێگەیە، کە بە مەودای نزیک بە ١ کیلۆمیتر خراپ بووە، بە گوتەی خەڵکی ئەو ناوچەیە لە کاتی بەفر و باراندا هاتوچپ تیایدا ئەستەم دەبێت و ئەمەش هاووڵاتییان بەرەوڕووی کێشە و گرفت دەکاتەوە.

بە گوتەی خەلک و شۆرای گوندەکانی ناوچەی بۆیەن، چەندین جار بەرپرسی لایەن پەیوەندیدارەکانیش سەردانی ئەو شوێنەیان کردووە و لەگەل ئەوەی بەڵێنیی دروست کردنەوەی ئەو رێگەیان بە هاووڵاتییان داوە، بەڵام هەتا ئێستا ئەو کێشەیە بە چراەسەر نەکراوی ماوەتەوە.

خەڵکی ناوچەی بۆیەنی سەربە شاری بانە، بە تەواوەتی لە کەمتەرخەمیی بەرپرسانی حکوومەتی و هەروەها جێبەجی نەکردنی بەڵێنییەکانیان بۆ چارەسەر کردنی کێشە و گرفتی ئەو رێگەیە ناڕازین و داوا دەکەن بە زووترین کات کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن.
\"23521.jpg\"

\"23519.jpg\"

\"23518.jpg\"

\"23517.jpg\"