خالید محەممەدسووری لە بۆکان بە بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا

13:03 - 23 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خالید محەممەدسووری" تەمەن ٣٣ ساڵ کوڕی مستەفا خەڵکی گوندی "کانی بوداغـ"ـی بەخشی لاجانی پیرانشار پاش مانگێک دەسبەسەری بە بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی بۆکان بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

ڕۆژی شەممە ٢١ی جۆزەردان، ئەو هاووڵاتییە لە ڕێگای تەلەفوونەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان کرابوو و دواتر دەسبەسەر کرابوو.

ماشینی کەسیی ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی "خالید محەممەد سووری" زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.