حەوت ناوچەی بانە وەكوو شوێنی گەشتیاریی گرینك دیاری كران

15:14 - 3 بەفرانبار 2711
كوردپا: حەوت ناوچەی شاری بانە لە تەرحی گشتیی گەشتیاریدا وەكوو شوێنی نموونەی ئەو شارە دەست نیشان و ناسێنران.

گوندەكانی \"ئاڵوەت، دووكانان، ساڵۆك، ئارمردە، سوورێن، بۆیین سەروو و نجنێ‌\" ئەو حەوت شوێنەن كە وەكوو ناوەندی گەشتیاریی دیاری كراون.

ئەمیر ئیلاهی لێپرسراوی ئیدارەی میراس فەرهەنگی سەنایعی دەستی پارێزگای كوردستان رایگەیاند، دەكرێ‌لە داهاتوودا سەرمایەگوزاریش لەسەر ئەو شوێنانە بكەین.

ئەو لێپرسراوە مەبەستی لە سەرمایەگوزاريی ئەو حەوت شوێنە گەشتیارییە روون نەكردۆتەوە.

ئەمیر ئیلاهی وتیشی، هەتا ئێستا دوو سەرمایەگوزار ئامادییان بۆ پەرە پێدان بە دوو شوێنی گەشتیاریی نجنێ‌و دووكانان دەربڕیوە.