حەوتەمین فێستیڤاڵی سەرتاسەریی بەیت و حەیرانی سەردەشت کۆتایی پێهات
20:18 - 13 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی کوردپا: حەوتەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای بەیت و حەیران لە شاری سەردەشت بە دیاری کردنی سەرکەوتووەکان کۆتایی بەکارەکانی هێنا.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی فارس، رۆژی ١١ی خەزەڵوەر حەوتەمین فێستڤاڵی مۆسیقای بەیت و حەیران لە شاری سەردەشت بە بەشداریی ٢٥٠ هونەرمەند لە ٢٤ پارێزگای ئێران کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
لێژنەی داوەرانی ئەو فێستڤاڵە لە بەشی حەیران بێژیدا \"ئەحمەد پوورمەعرووف\" خەڵکی شنۆی وەک نەفەری یەکەم و \"رەحمان حەیدەری\" خەڵکی سەردەشت و \"ئەبووبەکر ئەزروێنە\" خەڵکی \"پیرانشار\"یان وەک نەفەری دووەم و سێیەم دیاری کرد.
لە بەشی مەقام بێژی ئەو فێستیڤاڵەدا \" ئیبراهیم قادری\" خەڵکی مەهاباد و \"تەها رەسووڵپوور\" خەڵکی سەردەشت نەفەری دووەم و \"ئەحمەد کشواد\" خەڵکی گولستان و \"ئەحمەد سەرکووهی\" خەڵکی سرخسی سەر بە خوراسان، پلەی سێهەمیان مسۆگەر کرد.
لێژنەکە \"فەرەیدوون سپەهوەند\" خەڵکی ڵوڕستانی لە ژەنینی \"ساز زهی\"دا وەک نەفەری یەکەم و هەروەها لە بەشی ژەنینی ئامێری نایەدا \"عوسمان محەممەدی\" ناسراو بە \"عوسمانە سوور\" خەڵکی بۆکان پلەی یەکەم و \"رەزا رەحیمی\"یان بە پلەی دووەم دیاری کرد.
لەبەشی تەپڵ (زەرب)دا، \"هوشیار وەتەنی\" خەڵکی مەریوان پلەی یەکەم، \"فوئاد زارعی\" خەڵکی سنە و \"وریا فەرەجی\" خەڵکی سەقز پلەی دووەم و سێیەمیان بەدەست هێنا.
لەبەشی \"بەیت\" بێژییشدا، \"رێبوار حاجی غوڵامعەلی\" خەڵکی سەردەشت پلەی یەکەم ، \"شێرزاد حەسەنزادە\" خەڵکی سەردەشت و \"غەفوور مەحموودزادە\" خەڵکی توربەتی جام پلەی دووەم و سێیەمیان مسۆگەر کرد.
لەبەشی لاوك بێژیدا \" سیامەند ئەمینەدار\" لە شنۆ، لەبەشی \"عاشقلر ممتاز\"، \" نبابعەلی عەلیزادە\" خەڵکی ورمێ پلەی یەکەمیان بە دەست هێنا.
لە بەشی ژەنینی ئامێری \"نەی\" ، \"سەعادەت شێرزاد خانی\" خەڵکی ئیسفەهان، \"مورتەزا سولەیمانی\" خەڵکی میاندواو و \"محەممەد حوسێنپوور\" خەڵکی یاسووج پلەی یەکەم تا سێهەمیان بەدەست هێنا.
لێژنەی داوەران لە بەشی ژەنینی تار، سێتار و کەمانیشدا \"شۆڕش سەعیدزادە خەڵکی مەریوان، \"فەرید خانی خەڵکی میاندواو و رامین غەفووری\"یان لە پلەی یەکەم تا سێهەم دیاری کرد.
لە بەشی کاری گروپیدا، چەند گرووپێکیان لە شارەکانی بۆکان، شیراز و لورستان وەک گرووپی نموونە دیاری کرد.
خەڵاتی تایبەتیی فێستڤاڵیش درا بە خاتوو \"شەهلا پیراستە\" و \" فردەوس کاوسی\" خەڵکی ئیسفەهان.
بەگشتی ١٦٧ بەرهەم بەشدارییان لە حەوتەمین فێستیڤاڵی سەرتاسەریی بەیت و حەیرانی سەردەشتدا کردبوو کەلە کۆی ئەو رێژەیە ١٥٧ بەرهەمی تاکەکەسی و ٣٢ بەرهەم بە شێوەی کاری گرووپی بوون کە پاش تاووتوێ کردنییان لەلایەن دەبیرخانەی فێستیتڤاڵەوە، ١٢ بەرهەمی گرووپی و ٧٤ بەرهەم مۆڵەتی بەشداری کردنیان پێدرا و لە ماوەی ٣ رۆژدا بەرهەمەکانیان بە شێوەی زیندوو پێشکەش کرد.