٢حەفتەنامەی ئامانج لەسنە مۆڵەتی چاپی وەرگرت

16:10 - 15 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: ٢حەفتەنامەی \"ئامانج\" لەلایەن لێژنەی چاوەدێریی بەسەر چاپەمەنییەکاندا، مۆڵەتی یاسایی چاپ و بڵاو کردنەوەی لەشاری سنە پێدرا.

هەواڵدەریی \"مێهر\" بڵاوی کردەوە، کە ٢حەفتەنامەی ئامانج بە خاوەن ئیمتیازیی نوێنەری خەڵکی شارەکانی \"سنە، دیواندەرە و کامیاران\" لە مەجلیسی ئێران چاپ و بڵاو دەبێتەوە.

بەم پێیە ئەو ٢ حەفتەنامەیە بە ٢ زمانی کوردی و فارسی لە شاری سنە چاپ دەکرێ و لە سەرجەم ئوستانە کوردنشینەکانی ئێران بڵاو دبێتەوە.

\"11412.jpg\"
لەلایەکی دیکەوە پیشانگایەکی تابلۆ، نیگارکێشی و نوێترین هونەرە دەستییەکانی سەردەم لە شاری نەغەدە کرایەوە و هەتا رێکەوتی ٢٠ی رەشەممە بەڕووی ئۆگرانی هونەر و نیگارکێشیدا کراوە دەبێت.

لەو پیشانگایەدا بەرهەمەکانی ٢ کچە هونەرمەندی کورد بەناوەکانی \"سولما پاشایی\" و \"نەرمین ئەشعەری\" وەک: \"پەیکەری سیمی و ویترای سەر شووشە و سرامیک نمایش دەکرێن.