حەفتەمین فێستیڤاڵی بەیت و حەیران لە سەردەشت بەڕێوە دەچێت
20:24 - 27 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: حەفتەمین خولی فێستیڤاڵی نەتەوەیی بەیت و حەیرانی كوردی لە سەردەشت بە بە بەشداریی 18 پارێزگای ناوخۆی ئێران لە مانگی خەزەڵوەردا بەڕێوە دەچێت.
بەپێی هەواڵی كوردپرێس، ئەم فێستیڤاڵە بۆ ماوەی سێ رۆژ واتە رێكەوتی 9 هەتا 11ی خەزەڵوەر گەڵاڕێزان لە كۆمەڵەی كەلتووری و هونەریی و هاوكات لە هۆڵی وەرزشی دوو هەزار كەسیی \"حەوتی تیر\"ی شاری سەردەشت بەڕێوە دەچێت.
كاوە حەیاك لێپرسراوای ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی سەردەشت رایگەیاندووە، فێستیڤاڵی بەیت و حەیران بە ئامانجی پاراسان و بووژانەوە و داڕشتنەوەی مۆسیقای كۆن، خۆماڵی و ڕەسەنەكان بەڕێوە دەچێت و لە ناوچە جۆراوجۆرەكانی پێشوازییەكی باشی لێكراوە و ئەمساڵ 18 پارێزگا بەشداریی تێدا دەكەن.
لێپرسراوی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی سەردەشت لەبارەی بەشە جۆراوجۆرەكانی فێستیڤاڵی بەیت و حیرانەوە وتووشیەتی: بەرنامەكانی فێستیڤاڵ بریین لە دوو بەشی تاك بێژیی بەیت، لاوك، حەیران، مەقام، بەند، دڵداری و تاكژەنیاری ئامێری فوویی، كووبەیی و گرووپژەنی و گرووپگەلی ناوچەیی، مەقامی، ئایینی و نەریتی.
بڕیارە لە حەفتەمین فێستیڤاڵی نەتەوەیی بەیت و حەیران رێز لە حەوت گەورە مامۆستای مۆسیقای مەقامی كورد و ئێرانی بگیرێت.