"حەسەن دەرئوفتادە" باوکی "کۆمار دەرئوفتادە" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا

17:02 - 12 خەزەڵوەر 2722

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠١، "حەسەن دەرئوفتادە" خەڵکی گوندی "زێوکە" و دانیشتووی شاری پیرانشار و باوکی "کۆمار دەرئوفتادە" لە کوژراوانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان بە دەستی هێزەکانی حکوومەتی ئێران، دەسبەسەر کرا.

یەکێک لە نزیکانی ناوبراو لەو بارەوە بە کوردپای ڕاگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی "حەسەن دەرئوفتادە" و بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتی کە "حەسەن دەرئوفتادە" دوای دوو کاتژمێر لێپرسینەوە پێیان ڕاگەیاندووە کە پێویستە خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعات بناسێنێت.

شەوی یەکشەممە ٨ی خەزەڵوەر، "کۆمار دەرئوفتادە" ١٦ساڵە و کوڕی "حەسەن دەرئوفتادە" بە تەقەی هێزەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا.