حوکمی ڕۆژنامەنووسێکی کورد لە تەعزیرییەوە گۆڕدرا بۆ تەعلیقی
11:54 - 30 پووشپەڕ 2720
پارێزەری "شارام سەفەری"، ڕۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی "ڕاوێژ پرێس"، باسی لە گۆڕینی حوکمی ٩١ ڕۆژ زیندانیی تەعزیریی ئەو ڕۆژنامەنووسە بۆ زیندانیی تەعلیقی کرد.
"مێهرابی" پارێزەری "شارام سەفەری"، لە وتووژێک لەگەڵ "ڕاوێژ پرێس" ڕایگەیاند: "ئەو حوکمە لەلایەن لقی ١٧ی دادگای پێداچوونەوە دەرکراوە و بە دواداچوونە بەردەوامەکانم بۆ ئەو دۆسیەیە، ئەگەری زۆری هەیە حوکمی ٩١ ڕۆژ زیندانیی ئەو ڕۆژنامەنووسە لە تەعزیرییەوە بۆ تەعلیقی بگۆڕدرێت".
ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە لەسەر سکاڵای زانکۆی زانستی پزیشکیی کرماشان و پۆلیسی ئیتلاعات و ئەمنییەت بە ٩١ ڕۆژ زیندان مەحکووم کرابوو.
پێشتریش ڕێکەوتی ٢١ی خاکەلێوە، "شارام سەفەری"، ڕۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی "ڕاوێژ پرێس"، بانگهێشتی دادگای سەرپێڵ زەهاو کرابوو.