حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەک لە زیندانی ئیلام جێبەجێ کرا

10:18 - 5 رەشەمه 2721

سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەشەمە، حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "فەرشاد فەرزی" کوڕی عەلی خەڵکی شاری مەلکشای ئیلام لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

ئەو زیندانییە تەمەن ٣٠ ساڵەیە، نزیک بە ٨ ساڵ پیش بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قەزاییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

ئەو زیندانییە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ئیلام کرابوو.