حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەک لە زیندانی کرماشان جێبەجێ کرا

11:26 - 25 رێبەندان 2721

سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "موسەیب فەرەجی" خەڵکی شاری شاباد، لە زیندانی "دیزڵاوا"ی کرماشان، جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو زیندانییە دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قەزاییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

هەتا ئێستا هەواڵی لە سێدارەدانی ئەو زیندانییە، لەلایەن میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە، بڵاو نەکراوەتەوە.