حوکمی لە سێدارەدانی دوو زیندانیی خەڵکی هەرسین لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا

18:33 - 15 خەرمانان 2722

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی خەرمانان، حوکمی لە سێدارەدانی دوو زیندانی بە ناوەکانی "شارام کاکەوەند" تەمەن ٣٣ ساڵ و "عەزیزی یارهاشمی" خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی کەرەج جێبەجێ کرا.

ئەو دوو زیندانییە ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خەرمانان، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی کەرەج کرابوون.

ئەو دوو زیندانییە ساڵی ٩٨، بە تۆمەتی پەیوەندییدار بە مادەی سڕکەر دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قەزایی بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.

عەزیز یارهاشمی دانیشتووی شاری کەرەجە.

هەواڵی ئەو دوو ئێعدامییە لەلایەن میدیا نێوخۆییەکانی ئێران و سەرچاوە فەرمییەکان، ڕانەگەیەندراوە.