حوکمی ١٥ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی کرمان بەسەر ٣ هاووڵاتی کورددا سەپا
14:59 - 26 سەرماوەز 2717
ئاژانسی کوردپا: دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری شنۆیان بە کۆ، بە ١٥ ساڵ زیندان و دووخراونەوە بۆ گرتووخانەی شاری کرمان مەحکووم کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی سەرماوەز، دادگای نیزامیی شاری ورمێ، سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، بە ناوەکانی \"تاهیر خورشیدی، ئەمیر پەیغامی و فاروق شاروێرانی\"یان بە کۆ بە ١٥ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی شاری کرمان مەحکووم کرد.
بەپێی ئەو حوکمە کە ڕۆژی ٢٥ی سەرماوەز، بە پارێزەرەکانی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە ڕاگەیەندراوە، تاهیر خورشیدی بە ٧ ساڵ زیندانی تەعزیری، ئەمیر پەیغامی بە ٤ ساڵ و فاروق شاروێرانیش بە ٤ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراون.
دادگای نیزامیی شاری ورمێ ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەی بە تۆمەتی \"هاوکاریی لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیۆنی حکوومەتی ئێران\" تاوانبار کردووە.
ئەمیر پەیغامی تەمەن ٢٨ ساڵ و تاهیر خورشیدی تەمەن ٢١ ساڵ، جۆزەردانی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە حیفازەت ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری شنۆ، دەسبەسەر کران و فاروق شاروێرانی مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.