حكوومەتی ئێران لە پیرانشار هوشداریی بە50 مامۆستای پەیڕەوی مەزهەبی سوننە دا
16:07 - 28 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: 50 مامۆستای مەزهەبی سوننە لەلایەن رێكخراوی رووحانیەتی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بانگهێشت و هوشداریی توندیان پێدراوە.
بەپێی راپورتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا: لەلایەن ئەو رێكخراوەیەوە بەو 50 مامۆستایەی شاری پیرانشار راگەیەندراوە، نابێرۆژی دیاری كراوی جێژنی رەمەزان كە لەلایەن عەرەبستانەوە دیاری كراوە، لە كوردستان بیكەنە رۆژی جێژن.
لە ماوەی مانگی رەمەزاندا زۆربەی مامۆستایانی ئایینی لە شارە جوراوجۆرەكانی كوردستان لەلایەن ناوەند و رێكخراوەكانی وەكوو \"ناوەندی باڵای ئیسلامیی رۆژئاوا\"وە خراونەتە ژێر گوشارەوە.
بەپێی هێندێلە سەرچاوە هەواڵیەكان، ژمارەیەك لەو مامۆستایانە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كراون و زۆر جاریش بە بیانووی جوراوجۆر بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێكراوە.
ژمارەیەك لە هاووڵاتییانی كوردستان لەو باوەڕە دان، ئەو هەڵسوكەوتانە تەنیا تایبەت بە كیشە مەزهەبییەكان نیە، بەڵكوو حكوومەتی ئێران پرسی ئایینیان تێكەڵ بە پرسی سیاسیی كوردستان كردووە.
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەشێكی زۆر لە مامۆستایانی ئایینی سوننە بە تاوانی هەوڵدان بە دژی تەناهیی نەتەوەیی حوكمی درێژماوەیان بۆ بڕاوەتەوە.