حوكمی دەستبەسەر كرانی رەحیم باجوەر بۆ ماوەی مانگێكی تر درێژ كرایەوە
12:44 - 14 سەرماوەز 2711
كوردپا: رەحیم باجوەر چالاكی ژینگە پارێز و چالاكی خوێندكاری كە رێكەوتی ٢٣ی رەزبەری ئەمساڵ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر كرابوو، حوكمی دەستبەسەر كرانەكەی بۆ ماوەی یەك مانگی تر درێژ كرایەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە ماوەی نزیك بە دوو مانگی رابردوودا ئیزن نەدراوە رەحیم باجوەر هیچ چاوپێكەوتنێك یان پێوەندییەكی تەلەفوونی لەگەڵ بنەماڵەكەیدا هەبێت و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەكەی چارەنووسی بە تەواوەتیی ناڕوونەە.
رەحیم باجوەر ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای شاری مەریوان و هەروەها ئەندامی یەكیەتیی دێمۆكراتیكی خوێندكارانی كوردە كەلە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ئەم دوو رێكخراوەیە بە توندی كەوتوونەتە ژێر گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەكان و چەندین كەسیان لێ دەستبەسەر كراوە.