حدکا لە خستنە ناوی سپای پاسداران، لە لیستی تێروریستی لە لایەن ئامریکاوە پێشوازی کرد

15:10 - 20 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پێشوازی لە بڕیاری ئامریکا، سەبارەت بە خستنە ناوی سپای پاسداران لە ناو لیستی تێرۆریستیدا کرد.

توییتری فەرمی حدکا لە تویتێدا، پێشوازی لە خستنە ناوی سپای پاسدارانە لە لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانەوە لە لایەن دەوڵەتی ئامریکاوە، کرد.

حیزبی دێموکرات لەو باریەوە رایگەیاندووە: حدکا و خەڵکی کوردستان لە بڕیاری وڵاتە یەکگرتووەکان بۆ خستنە ناوی سپای پاسداران لە ناو لیستی \"ڕێکخراوە تێروریستەکان\" پێشوازی دەکەن.

PDKI and the Kurdish people welcomes the decision by the United States of America to designate the #IRGC as a terrorist organization. The IRGC is the Islamist regime in #Iran’s main tool to oppress and spread violence inside and outside of Iran. #TwitterKurds #Rojhelat #Kurdistan https://t.co/R78yvMCuna

— PDKI (@PDKIenglish) 8 April 2019


حدکا لەو بارەیەوە دووپاتی کردووەتەوە: سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی هێزەی سەرەکیی حکوومەتی ئێرانە بۆ سەرکەوت و پەرەپێدانی توندوتیژی لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران.

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خاکەلێوە، دوناڵد ترامپ، سەرکۆماری ئامریکا، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، خستە ناو لیستی \"ڕێکخراوە تێروریستییەکانەوە.

ئەمە یەکەم جار کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، ڕێکخراوێکی نیزامیی دەوڵەتێک وەکوو گرووپێکی تێروریستی بناسێنێت و ئەم بڕیارەی دوناڵد ترامپ لە بەرەبەری یەکەم ساڵی چوونە دەرەوەی ئامریکا لە \"بەرجام\" بووە.

حدکا و سپای پاسداران لە سەرەتای هاتنە سەر کاری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، لە شەڕ و تێکەڵچوون دابووە و لە ماوەی ئەم ٤٠ ساڵەدا، ئەم شەڕ و تێکەڵچوونانە، بەردەوام بووە.