حدکا: دەستوپەیوەندییەکانی حکوومەتی ئێران بەرپرسی سووتانی دارستانەکانی کوردستانن
16:28 - 4 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسی دەزگای ئەمنییەتی حدکا باسی لە کۆبوونەوەی نهێنی سپای پاسداران بۆ تێکدانی دارستان و لێڕەوارەکانی کوردستان کرد.
\"محەممەد ساحێبی\"، بەرپرسی دەزگای ئەمنییەتی حدکا، پاش گیان لە دەستدانی چوار چالاکی ژینگەپارێزی مەریوان، سپای پاسدارانی بە هۆکاری سەرەکی سووتاندن و تێکدانی دارستانەکانی کوردستان زانی.
بەبەشداری سەردارانی سپای پاسداران وەک عوسانلو و رەجەبی بریار دراوە کە بە شێوەی نھێنی و ھەنگاو بە ھەنگاو جەنگەڵ و لێڕەوارەکانی کوردستان ئـاگر بدرێت.
ناوبراو هەروەها دەڵێت: ھەر لەو چوارچێوەیەدا ئـەمڕۆ لە مەریوان ئـاگر لە سەڵەسی بەردرا کە بەداخەوە لەو پیلانە گڵاوییەی سپای پاسداران چوار چالاکی ژینگەپارێز بۆ بەرگری لە سوتانی دار و درەختی کودستان گیانیان لە دەستدا.
بەپێی ئـەو بریارە لە شوێنی دیکە و لە کاتی دیکەدا لە رۆژانی داھاتوو لە لایەن سپای پاسدارانەوە شوێنی دیکەش ئـاگر دەدرێت.
محەممەد تەقی ئوسانلوو، فەرماندەی قەرارگای حەمزە و محەممەد حوسێن ڕەجەبی، فەرماندەی سپای بەیتولموقەدەسی کوردستانە.
شەممە ٣ی خەرمانان، چوار چالاکی ژینگەپارێز، خەڵکی شاری مەریوان بە ناوەکانی \"شەریف باجوەر، ئومید کۆنەپۆشی، ڕەحمەت حەکیمینیا و محەممەد پەژووهی\" لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی دەورووبەری ئەم شارە گیانیان لەدەستدا.
\"محەممەد ساحێبی\"، بەرپرسی دەزگای ئەمنییەتی حدکا، پاش گیان لە دەستدانی چوار چالاکی ژینگەپارێزی مەریوان، سپای پاسدارانی بە هۆکاری سەرەکی سووتاندن و تێکدانی دارستانەکانی کوردستان زانی.
محەممەد ساحێبی بەرپرسی دەزگای ئەمنییەتی حدکا
ئەو بەرپرسەی حدکا بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە فەیسبووکی شەخسی خۆیدا نووسیوویەتی: حکوومەتی ئێران ساڵانە لێڕەوار و دارستانەکانی کوردستان لە رێگای سیخورەکانییەوە بە شێوەی نھێنی ئـاگر دەدات؛ ئـەمساڵیش لە کۆبونەوەیەکی ئـەمنییەتی (شۆرای نیزامی و دفاعی سپای پاسداران لە رۆژئـاوای ئـێران)بەبەشداری سەردارانی سپای پاسداران وەک عوسانلو و رەجەبی بریار دراوە کە بە شێوەی نھێنی و ھەنگاو بە ھەنگاو جەنگەڵ و لێڕەوارەکانی کوردستان ئـاگر بدرێت.