جەیشعەدڵ بەرپرسایەتی هێرش بۆ سەر کڵانتەری ١٢ی زاهیدانی لە ئەستۆ گرت
13:49 - 10 رێبەندان 2718
ئاژانسی کوردپا: ڕێکخراوی جەیشعەدڵ لە بەیاننامەیەکدا ڕاگەیاندوو کە ئەم ڕێکخراوەیە لە \"ئۆپراسیونێکی هەستیاری تاکتیکیدا، کڵانتەری ١٢ی لە شاری زاهیدان بە ئەنجامدانی دوو تەقینەوەی بەهێزە\" کردووە بە ئامانج.
لەو بەیاننامەیەدا ، هاتووە: گیان لە سەر دەستدانی ئەم ڕێکخراوەیە بە سەرکەوتوویەوە شەوی ڕابردوو ، ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندان، لە ئۆپراسیونێکی هەستیاری تاکتیکیدا، کڵانتەری ١٢ی شاری زاهیدانیان بە دوو تەقینەوەی بەهێز کردووتە ئامانج.
ئەو ڕێکخراوەیە لەو بەیاننامەیەدا دەڵێت: فیدایانی عەدڵی ئیلاهی لەو ئۆپراسیونەدا بە دانانی دوو بومب لە تەنیشت کڵانتەری ١٢شاری زاهیدان هەڵکەوتوو لە بێلواری بێعسەت و سەرەتا ماتۆر سیکلتێک و ماشینێکی ئەو کڵانتەریەیان کردووە بە ئامانج و پاش کۆبوونەوەی هێزەکانی گاردی تایبەتی ئەمنییەتی بۆ لێکۆڵینەوە ئەو ڕووداوە، تەقینەوەی دووهەم ڕوویدا.
ڕێکخراوی جەیشعەدڵ لەو بەیاننامەیەدا ئەوەشی خستووە ڕوو، کە وردەکاری زیاتر لە سەر ئەم ئۆپراسیونە ڕادەگەیەنین.