ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری سەڵماس ،بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: ڕۆژی سێشەممە ٩ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سامی ڕەشیدی" تەمەن ٢٨ ساڵ کوڕی محەممەد خەڵکی بەخشی کۆسار ، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی "هراویل"ی شاری سەڵماس بە سەختی بریندار بوو.

لەو ڕووداوەدا، ئەم کۆڵبەرە کوردە، لاق و پشتی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری سەڵماس کراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندان، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "سامان ساڵحی" تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی گەڕەکی "قەوەخ"ـی سەقز و "محەممەد کەریمی" خەڵكی گوندی "شوێ" سەر بە شاری بانه لە چیاکانی دەورووبەری گوندی "بروێشکانی" سەر بە بەخشی "نەنۆر" بە هۆی سەرما گیانیان لە دەست دا.