جەماڵ عەلەوی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

12:09 - 23 خەرمانان 2722

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەماڵ عەلەوی" خەڵکی گوندی "کۆسەکەرێز"ی شاری مەهاباد، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی هەتا کاتیی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانان، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی هێرشیان بردبووە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان دەسبەسەر، کردبوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.