جەلیل عەباسی: ته‌نیا کورد بوو وه‌رچه‌رخانێکی مه‌زنی له‌مێژووی نه‌ورۆزدا دروست کرد
12:32 - 25 رەشەمه 2711
نەورۆز، هێمای هەرمان و رابوون، نەورۆز سەرەتای ژیانەوە و رسكانی سروشت و ژیان و گەڕانەوەی خوێنی تازەیە بە دەمارەكانی مرۆڤ و گیا و گوڵدا.
لە بەربەری جێژنی نەورۆزدا ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بە مەبەستی تاوتوێی زیاتری ئەم پرسە و دەرخستنی راستی و لایەنە شاراوەكانی ئەم بۆنە گرینگە وتووێژێكی تایبەتی لەگەڵ چەند شارەزایەكی مێژوو و توێژەری بواری نەورۆز پێكهێناوە.
وتووێژی تایبەتیی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لەگەڵ جەلیل عەباسی، نووسەر و لێكۆڵەر سەربارەت بە نەورۆز.
كوردپا: بە درێژایی مێژوو نەورۆز لەناو نەتەوەی كورد وەكوو \"نەورۆزی كوردان\" ناسراوە، لە هەمان حاڵ‌دا لەلای نەتەوە و گەلانی ئێران بە تێكڕا و وڵاتانی دەورووبەر وەكوو \"تاجیكستان، توركەمەنستان، ئازەربایجان و ئەفغانستان\"یش بەڕێوە دەچێت، لەبەرچی جێژنی نەورۆز لەناو ئەو هەموو نەتەوانە بەڕێوە دەچێت و هاوكاتیش هەموان بە جێژنی رەسەنی خۆیانی دەزانن، مەسەلەی سەرەكی و راستیی ئەم پرسە لە كوێ دایە؟
جەلیل عەباسی: کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی لاته‌ریکی جیاواز نه‌بووه.. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌بۆ دواتر، بۆ رابردووی دوورتر، ده‌بینین که‌چ کورد و ج هه‌موو ئه‌و (...ستان)انهو چ ئێرانی ئه‌مڕۆش، به‌شێک بوون له‌وڵاتی مه‌زن و میلله‌تی مه‌زنی ئاری، واتهههموویان یه‌ک ریشه‌و ره‌چه‌ڵه‌کیان هه‌یه، دیارهبۆنهو زمان و کو‌لتوور و کهلهپووریشیان هه‌ر یه‌که، به‌تایبه‌تی بهشهههرهگرینگهمێژووییهکانیان یه‌ک سه‌رچاوه‌ی هه‌بووه.. سه‌رجه‌م ئه‌فسانه‌و ئوستووره‌کانیان یه‌ک سه‌رچاوه‌یان هه‌بووه.. ژیان و گوزه‌ران و ته‌نانه‌ت سرشت و سروشت و ژینگه‌شیان وه‌کوو یه‌ک بووه. نه‌ورۆزیش، هه‌ر به‌ڕاستی له‌نێوانیاندا هاوبه‌شه‌و ههریهکهرۆڵێکی تێدا هه‌بووه، به‌ڵام کورد، وه‌کوو ئه‌ڵێن (پشکی شێری به‌رکه‌وتووه). هۆکاری ئه‌م بهشهزۆرهش ئهوهیهکهکورد ره‌سه‌نترین و سه‌قامگیرترین جه‌ماوه‌ری ئه‌م وڵاتهگهورهیهبووه.. له‌بیرمان نه‌چێت وڵاتی گه‌وره‌ی ئاری هه‌مان (ئێران)ی دێرینه‌و ئێرانیش وه‌شه‌و ناوێکی ره‌سه‌ن و بنه‌ماداری کوردی (هه‌ورامیه) و به‌واتای (ئایران) دێت کهدهکاتهکۆی (ئاگره‌کان).. ئه‌میش به‌هۆی ئهوهوهیهکهههر چوار ده‌ور و سه‌رتاسه‌ری ئێرانی دێرین، هه‌ر له‌سه‌رده‌می میتراییهوهتا دهگاتهسهردهمی (ساسانی)یه‌کانیش، ئاگر هه‌ڵکراوه، {نابێ به‌هه‌ڵه‌دا بچین و ئه‌م کارهبهپهرستنی ئاگر لێک بده‌ینه‌وه.. له‌راستیدا ئه‌و شێوهئاگرهی چوار ده‌وری ئێران، ته‌نیا به مه‌به‌ستی ئاگادار کردنه‌وه‌ی هه‌موو وڵات بووهلهبارودۆخی ناوچه‌جۆربه‌جۆره‌کانی وڵات}. ئه‌مه‌ش راستیی گوته‌که‌مان ده‌سه‌لمێنێ که‌کورد ره‌سه‌نترین هاوڵاتی یا باشترهبڵێم خاوه‌نی ئه‌م وڵاتهمهزنهبووهو هه‌ر ئهمهشهکهزۆرترین به‌ش و نه‌خشی ههیهلهنهورۆزدا. ئهمهجگهلهبوارهسروشتییهکهی که‌له‌گه‌ڵ سروشت و ساڵژمێری هه‌ر وڵاتێک‌دا بێته‌وه، ئه‌وا ئه‌و وڵاتهدهتوانێ به‌هیی خۆی بزانێت، ئه‌ڵبه‌ت پێویستهبهش و نهخشهتایبهتهکهی کورد له هه‌ر حاڵه‌تێکدا له‌به‌رچاو بگیرێت.
كوردپا: ئەو بەڵگە و فاكتە سەلمێنراوا و مێژووییانەی كە نەورۆز بە كوردەوە پێوەند دەدەن كامانەن و لە بەرامبەردا ئاخۆ بەڵگەی سەلمێنراو لەبەر دەست دان كە مێژوونووسانی نەتەوەكانی تر ویستوویانە كورد و نەورۆز لە یەكتر داببڕن؟
جەلیل عەباسی: له‌مه‌ڕ به‌شی یه‌که‌می پرسیاره‌که‌ت ده‌ڵێم: یه‌که‌م، خودی وشه‌ی نه‌ورۆز (نوک روج/ نه‌ورۆژ) وشه‌یه‌کی ره‌سه‌نی کوردییهنهک هیی زمان یا نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر.. دووه‌م، به‌نه‌ورۆز ئه‌ڵێین (نه‌ورۆزی جه‌مشیدی)، چونکهبهپێی گێڕانه‌وه‌یه‌کی ئوستووره‌یی، ئهوهجهمشیدی پێشدادی بوو یه‌که‌م رۆژی ده‌سپێکی ساڵی نوێی دیاری کرد.. له‌م حاڵه‌ته‌دا داهێنان و دیاریکردنی نه‌ورۆز دهبێتههیی کورد چونکهجهمشید و پێشدادییه‌کان له‌بنه‌ڕه‌تدا کورد بوونه.. سێیه‌م، مێژوو پێمانده‌ڵێت کهلهبوارهزانستییهکهوه، ئهوهئهشو زه‌رده‌شتی ڤهخشوهر بوو که‌یه‌که‌مین رۆژی ساڵی نوێ و سه‌ره‌تای رۆژژمێر و ساڵ پێوی داهێنا و دیاریی کرد.. زه‌رده‌شتیش په‌یامبه‌ری کورده‌و ئایینه‌که‌ی هه‌ڵقوڵاوی ناخی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردییه، ناوه‌که‌ی کوردییه، خاڵی جوگرافیی له‌دایکبوون و سه‌رهه‌ڵدانی ره‌وتی په‌یامه‌که‌ی کوردستان بووه، سه‌رجه‌م شوێنه‌واره‌کانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌رێتیی لهکوردستاندان و هێشتاش ماون.. چواره‌م، جیا لهرهههندهسروشتی و زانستییه‌که‌ی، ئهوهکورد بوو (ته‌نیاوته‌نیا کورد) کهوهرچهرخانێکی مه‌زنی له‌مێژووی نه‌ورۆزدا دروستکرد و کردییهبۆنهیهکی شۆڕشگێڕانهیانخود ستارتێک بۆ ده‌ست پێکردنی شۆڕش دژی داگیرکا‌ر. هه‌موو ئهمانهبهڵگهن بۆ سه‌لماندنی کوردی بوونی نه‌ورۆز.... بۆ به‌شی دووه‌می پرسیاره‌که‌ش: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نییه‌و ناشبێت کهنهورۆز له‌کورد داببڕێت، ئه‌گه‌ر (وههم)ێکی واش هه‌بێت، ئهوهلهبهشی نه‌خۆشی مێشکی (به‌دئه‌ندێش)ی دوژمنانی ئه‌م نهتهوهیهوهسهرچاوهدهگرێت و له‌راستیدا هیچ نییهجگهلهههمان وه‌همی نه‌خۆش، ئه‌ڵبه‌ت پێم وانییهجگهلهتورک و عه‌ره‌ب که‌سی تر هه‌بێ ئه‌م راستییهبشارێتهوه، پاشان ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک هه‌بێت، روبه‌ڕووی خودی کورد ده‌بێته‌وه.. گه‌ر تاوانێک هه‌بێت، به‌رۆکی خودی کورد ده‌گرێته‌وه.. ئهوهکورد خۆیه‌تی نهیتوانیوهپهیوهندیی کورد و نه‌ورۆز یا کوردی بوونی نه‌ورۆز بسه‌لمێنێت ئه‌ویش به‌کردار نه‌ک به‌دروشم.. کورد و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی ئه‌مڕۆی نا‌وێرن یا ناخوازن خۆیان به‌خاوه‌نی نه‌ورۆز بناسێنن و ئه‌و شانازییهمێژینهیهی خۆیان بپارێزن و شانازیی پێوه‌بکه‌ن. ئه‌گه‌ر که‌مته‌رخه‌می یان له‌خۆ نامۆبوونی کورد و سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ی ئه‌مڕۆی نه‌بووبا، ئه‌وا کورد له‌رۆژی به‌جیهانی کردنی نه‌ورۆزدا بێ ناو و بێ ناونیشان نه‌ده‌مایه‌وه‌و ناوی ئه‌م خاوهنهراستهقینهیهش ده‌چووه‌ناو خشته‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی به‌خاوه‌نی نه‌ورۆز ده‌ناسرێن.
كوردپا: پێوەندیی نێوان توخم وپێكهاتە ئوستوورەییەكانی كورد و نەورۆز لەچی دایە؟
جەلیل عەباسی: وه‌کوو پێشتر گوتم، کورد ئاراسته‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه‌ی به‌نه‌ورۆز به‌خشی.. هه‌ندێکه‌س ده‌ڵێن ئه‌م کورده‌ی ئه‌مڕۆ، پاشماوه‌ی ئه‌و کوردانهیهکهلهترسی ئه‌ژده‌هاک هه‌ڵده‌هاتن و سه‌ره‌نجام له‌رۆژی نه‌ورۆزدا بوونههێزێک و دوژمنیان تێکشکاند... زۆربه‌ی زۆری بۆنهسیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کانی کورد له‌نه‌ورۆزدا کۆ بوونه‌ته‌وه، جگهلهخودی جه‌ژنی نه‌ورۆز، جه‌ژنه‌کانی (سه‌ده) و (پیر) و (ههمهسپهتمهدهم) و (فه‌روه‌ردینگان) و (له‌دایک بوونی ئه‌شو زه‌رده‌شت) و... لهنهورۆزدان. نه‌ورۆز پیشانده‌ری: شۆڕشگێڕیی سیاسیی کورد.. خه‌باتی رزگاریخواز و ئازادیخوازانه‌ی کورد.. قاره‌مانێتی و جه‌نگاوه‌ریی کورد.. گێتی په‌روه‌ری و ئاوه‌دانکاریی کورد.. ئه‌قڵی داهێنه‌رانه‌و ئاوه‌زی بنیاتنه‌رانه‌ی کورده.. هه‌موو ئهمانهنیشانهی دیار و به‌رچاون له‌په‌یوه‌ندیی توندوتۆڵ و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی کورد و نه‌ورۆزدا.
كوردپا:مەسەلەی زوحاك وكاوەی ئاسنگەر وپێوەند دانی بە نەورۆزەوە چۆن لێك دەدەیەوە، لەحاڵێكدا بەدرێژایی مێژوو كورد كاوەی ئاسنگەری وەكوو رەمزی مانەوە وقارەمانەتی ناساندووە وشانازیی پێوە كردووە، بەڵام هێندێ پسپۆڕی بواری مێژوو وشارەزا دەڵێن زیندوو كردنەوەی ئەم مەسەلەیە و پێوەند دانی بە كوردەوە بە قازانج نیە، بەڕای ئێوە هۆیەكەی بۆچی دەگەڕێتەوە؟
جەلیل عەباسی: داستانی کاوه‌و زوحاک باسێکی ئوستوورهییهنهک ئه‌فسانه‌یی، زوحاک کهلهئاڤێستادا به(ئهژیدههاک)ی کوڕی (مه‌رداس)ی تازی ناو ده‌برێت، (سامی)یه‌کی بێگانه‌بوو که‌هات و به‌شێک له‌وڵاتی ئاری (کوردستان)ی داگیر کرد و ده‌ستی کردهچهوساندنهوهو پێشێل کردنی هاوڵاتيیان. ئه‌و گهنجهکوردانهی له‌بۆسه‌ی ئه‌هریمه‌نیی کوشتارگه‌که‌ی ئه‌و رزگاریان ده‌بوو، هه‌ڵده‌هاتن و له‌شوێنێک خۆیان حه‌شار ده‌دا.. کاتێ زۆر بوون و بوونههێزێک، کاوه‌یان به‌پێشه‌نگی (سه‌ربازی)ی خۆیان دیاری کرد و هێرشیان کرده‌سه‌ر زوحاک و له‌نێویان برد. به‌م پێوه‌ره، ده‌بێ رێز لهکاوهبگرین وه‌کوو سه‌رکرده‌یه‌کی جه‌نگاوه‌ر نه‌ک وه‌ک رێبه‌رێکی سیاسی، چونکهرێبهری سیاسی (ئابتین)ی کوڕی (فه‌ره‌یدوون) بوو نه‌ک کاوه. به‌ڵام به‌و هۆیه‌ی کهئێمهي کورد یاده‌وه‌ریی مێژووییمان لاوازه، شته‌کانمان تێکه‌ڵ کردوون و به‌چه‌واشه‌یی سه‌یریان ده‌که‌ین.. پاشان، ئه‌وانه‌ی که‌ده‌ڵێن باسکردنی ئه‌م شتهبهقازانج نییه، له‌و که‌سانه‌ن که‌هێشتاش موالیچێتی له‌ناخیاندا ماوه‌ته‌وه‌و هێشتاش خۆیان به‌بچووک و ئه‌ویتر به‌مه‌زن ده‌زانن و جورئه‌تی ده‌ربڕ کردن و پیشاندانی راستییه‌کانیان نییه، ده‌نا به پێچه‌وانه‌وه، کورد ده‌بێ ئه‌وه‌نده‌ی خۆی به(سه‌لاحه‌دین)ی (خادم العرب)هوهدهبهستێتهوه، هه‌زار ئهوهندهمێژووی کاوه‌و زوحاک و نه‌ورۆز زه‌ق و زیندووتر بکاته‌وه‌و خۆی پێ به‌رزتر بکاته‌وه، من ئه‌و کهسانهبهپسپۆڕ و شاره‌زا و مێژووناس له‌قه‌ڵه‌م ناده‌م و پێم وایهیا هیچ له‌مێژوو نازانن یان خود (به‌هه‌ر هۆیه‌ک و له‌لایه‌ن هه‌ر که‌سێکه‌وه) راسپێردراون بۆ چه‌واشه‌کردنی ههقیقهتهمێژووییهکان و سڕینهوهیا کاڵتر کردنه‌وه‌ی شانازییه‌کانی کورد.
کوردپا: سپاس بۆ ئامادە بوونتان بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە.
جەلیل عەباسی: منیش سوپاستان ده‌که‌م بۆ ئه‌م ههنگاوهجوانهنهتهوهییهو هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم
پێناسه:
- جه‌لیل عه‌باسی، له‌دایکبووی 1962، گوندی (که‌یمنه)ی سه‌ربه‌شارى سەوڵاوا لە کوردستانی ئێران.
- فه‌رمانبه‌ر بهناونیسانی (شاره‌زا) لهوەزاةتى رۆشنبیری.
- به‌رپرسی دۆسیه‌ی (ده‌ق) له‌گۆڤاری (کاروان)..
- ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی نووسه‌رانی کورد و سه‌ندیکای رۆزنامهنووسانی کوردستان و فیدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژنامه‌نووسان.
- له‌دامه‌زرێنه‌رانی (کانونی نووسه‌رانی کوردستانی ئێران/ نه‌رویج).. خاوه‌نی چه‌ندین کتێب له‌مه‌ڕ مێژووی کۆنی هه‌ورامان و مه‌زدیه‌سنا و فه‌لسه‌فه‌ی زه‌رده‌شت و ده‌یان وتار و بابه‌ت هه‌ر له‌و بواره‌دا.