جەلیل جەعفەری بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەی ورمێ گیانی لەدەست دا

11:45 - 22 خەرمانان 2722

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەرمانان، جەلیل جەعفەری، کرێکاری شیرکەتی سیمانی ورمێ، بەهۆی ڕێژەی زۆری سووتاویی جەستەی لە نەخۆشخانەی ورمێ، گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە، لە کاتی کارکردن بەهۆی پێداڕژانی مادەی "سێلیکۆن" بەشێکی زۆری جەستەی سووتا بوو.

ڕۆژی شەممە ١٩ی خەرمانان، ئەو کرێکارە لە کاتی جیبەجێکردنی بارێکی سیمان بەهۆی ئەوەیکە مەوادی بەسەردا ڕژابوو بە قورسی بریندار ببوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە، کرابوو.