جەلال جەلالی‌زادە: پاش خەلیفەکانی راشدین، هیچ دەسەڵاتێکم پێ ئیسلامی نییە

15:26 - 23 رەزبەر 2714
ئاژانسی کوردپا: هاوکات لەگەڵ هێرشی چەکدارانی دەولەتی ئیسلامی (داعش) بۆسەر خەڵکی کۆبانی، کۆمەڵێک لە مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان بەیاننامەیەکیان لەمەڕ مەحکووم کردنی کردەوەی چەکدارانی داعشدا بڵاو کردۆتەوە.

لە بەیاننامەیەدا ئەو مامۆستا ئایینییانە هاوخەمی و هاوسۆزیی خۆیان لەگەڵ خەڵکی کوردستان و بەتایبەت لەگەڵ کوردستانی (رۆژئاوا) دەربڕیوە و رێکخراوی داعشیان بە تەکفیری و مەترسیدار و \"لە دین دەرچوو\" لە قەڵەم داوە.

یەکیەتیی مامۆستایانی ئایینی لە مەریوان، هەورامان و شامیان هەروەها نووسیویانە، ئەمجارەیان گەلەکەمان لە کوردستان بەناوی ئیسلامەوە کەوتۆتە بەر شاڵاوی خوێن و هاوکات راشیانگەیاندووە، \"رێکخراوی بەناو خەلافەتی ئیسلامی لە عێراق و شام هیچ شەرعییەتیکی بۆ جێبەجێ کردنی یاساکانی ئیسلام نییە و داوایان لە خەڵکی کوردستان کردووە، بە هۆشیارییەوە ئەم قۆناغە تێپەڕ بکەن\".

\"22696.jpg\"
جەلال جەلالی‌زادە شارەزا لە فێقهی ئیسلامی بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: داعش ناتوانێ نوێنەرایەتیی ئیسلام بکات و تەنانەت لە پاش خەلیفەکانی راشیدینەوە هەتا ئێستا هیچ حکوومەتێک ئیسلامی نەبووە\".

ئەو چالاکە کوردە ئەوەشی خستەڕوو؛ بەداخەوە میللەتی ستەملێکراوی کورد دەیان ساڵە لە ژێر سێبەری دەسەڵاتگەلی جۆراوجۆرەوە لە کوردستان دەچەوسێندرێنەوە، کە ئەمە لە خۆیدا کارێکی دژی ئایین و شەریعەتە\".

زۆربەی چالاکان و رەخنەگران لەو باوەڕەدان، کە هێرشی سەرەتای ئیسلام بۆ سەر کوردستان، لەگەڵ هێرشی ئێستای خەلافەتی ئیسلامی هیچ جیاوازییەکیان نییە، کە جەلالی زادە لەو پەیوەندییەدا دەڵێت: هیچ بەڵگەیەک بۆ کوشتوبڕی خەڵکی کورد لە سەدەری ئیسلامدا بەدی ناکرێت، کە ئەو ئیدیعایە بسەلمێنیت\".

\"22690.jpg\"
جەلال جەلالی‌زادە، شارەزا لە فێقهی ئیسلامی
ئەو چالاکە سیاسییە دەشڵێت؛ \"حکوومەتێک دەتوانێ ئیسلامی بێت، کە لایەنەگری عەداڵەت، ئازادی و بەرابەری بێت و تیایدا رێز لە بیروباوەڕی جیاواز بگیردرێت\".

بەپێی بەڵگەکان، ساڵی (١٨)ی کۆچی لە سەردەمی خەلافەتی عومەری کوری خەتابدا بە سەرکردایەتیی خالیدی کوڕی وەلید لەشکری ئیسلام هێرشی کردە سەر کوردستان و بەپێی ئەو قەبر و گۆرستانانەی کە ماونەتەوە، لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان، تێکهەڵچوونی خوێناوی لەنێوان لەشکری ئیسلام و خەڵکی کوردا هاتۆتە ئاراوە\".

ئیمام واقیدی، کە بە یەکەم مێژوونووسی موسڵمان دادەندرێت؛ سەبارەت بە هێرشی خالیدی وکوری وەلید بۆ کوردستان لە کتێبی (فتوح سواد العراق محمد واقدی)دا نووسیویەتی؛ رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٢ی زیقەعدەی ساڵی ٢١ی کۆچی خالیدی کوڕی وەلید لە نامەیەکدا بۆ عومەری کوڕی خەتاب نووسیبووی؛ سوپاس بۆ خودا ناوچه‌ی (مرگه‌و پشده‌رو دووگۆمان)مان گرت و میره‌کورده‌کانمان کوشتوه‌له‌شکره‌کانیشیانمان ته‌فرو تونا کردوه‌خه‌ڵکی ناوچه‌که‌شمان گوێ ڕایه‌ڵ کردوه‌که‌نه‌وێرن به‌ره‌نگارمان ببنه‌وه‌به ‌مه‌رجه‌کانیشمان ڕازی بوون و ئێستا ئاڵای ئیسلام له‌م ووڵاته‌دا ده‌شه‌کێته‌وه ‌په‌رستگازه‌رده‌شتیه‌کانمان هه‌موو وێران کردوه‌له‌جێگه‌یدا مزگه‌وتمان بۆ دروست کردون.

جەلال جەلالی‌زادە، سەبارەت بە سەرچاوە مێژووییەکان دەڵێت: \"ناکرێ ئێمە ئەو رەوایەت و گێڕانەوانە قەبووڵ بکەین، چونکە مێژووی تەبەریش ئاماژە بەوە کراوە، کە ناکرێ هەموو نووسینەکە تەئید بکرێ و تەنیا لە زاری خەڵکانێنەوە نووسراونەتەوە.

ناوبراو ئەوەشی خستەروو، \"تەنانەت ئەو ژمارە کوژراوانەی کە بە دەستی خولەفای راشدین خرانەتەڕوو، کە حەزرەتی عەلی لە رۆژێکدا ٧٠٠ هەزار کەسی کوشتوەو حەزرەتی عومەر لە کاتژمێرێکدا ١٠ هەزار کەسی کوشتووە، لەگەڵ عەقڵ یەک ناگرنەوە\".

دارا مەحموود رەخنەگری ئیسلامی لە وتارێکدا هەڵسووکەوتەکانی جیهانی ئیسلامی بە \"دووفاقی\" لێکداوەتەوە لەو باوەڕدایە، بیروباوەڕو دیدو جیهانبینی ومیکانیزمەکانی ئیسلام لەسەرەتای سەرهەڵدانی ئایینی ئیسلامەوە هەتا ئیستا بەهەندێک جیاوازیی لەنێوان قۆناغەکان و رێبەرایەتییەکاندا بە دوو شێوازی میانەڕەوی و توندڕەوی بۆ دامەزراندنی خەلافەتی لەئیسلامی و لایەنگری لەم بیروباوەڕ و شێوازی حوکمکردنە لە ئارادابووە.

\"22691.jpg\"
تەها وەهاب، رۆشنبیر و رەخنەگر
تەها وەهاب رەخنەگری کورد لەو پەیونەدییەدا دەڵێت: \" گرفتی گەورە و مێژوویی ئاینی ئیسلام هەتا ئێستاش ئەوەیە بیرمەندان و کەسانی ئاییینی نەیانتوانیوە ئەو جیاوازی و ناکۆکیەی کە لە دەقی ئایەتەکانی قورئاندا هەن، بۆ دوو هەلومەرجە جیاوازی سەردەمی ژیانی پێغەمبەری ئیسلام بگەڕێننەوەو ئایینەکەیان خستۆتە خزمەتی مانەوەی دەسەڵاتی سیاسی و بەرژەوەندی هاوبەشیانەوە\".

تەها وەهاب رەخنەگر ی ئیسلامی دەشڵێت: \"داعش لە خوێندنەوەیاندا بۆ قورئان، ئایەتە توندوتیژەکانیان لا پەسەندە و ئیلهامی لێ وەردەگرن و وەکو خۆیان جێبەجێیان دەکەن و بۆ ئەم مەبەستەش بە رێگەی توندوتیژییەوە دەسەڵاتە \"کافر\" و لادەرەکان\" لەناو ببەن و دەسەڵاتی رەهای ئیسلامی دابمەزرێنن\".

داعش  ڕێکخراوێکی ئیسلامی جیهانی سەلەفی جیهادی چەکدار و سەر بە مەزهەبی سوننەن، کەلە ئێستادا زۆربەی هێزەکانی خۆیان لە سوریا و ئێراق کۆکردۆتەوەو ئەندام و چەکدارەکانیان لە عەرەب، تورک، ئەفغانی، پاکستانی، چیچانی، کورد، وڵاتانی ئوروپایی و هتد... پێکهاتوونو بەپێی ئامارەکان ٣٦ هەزار چەکداری لە دوو وڵاتی سووریا و عێراقدا هەیە\".
\"22692.jpg\"

\"22693.jpg\"