جێگیری دۆزگەری گشتیی شاری سنە: وتووێژ کردن سەبارەت بە ڕووداوی تێرمیناڵی سنە قەدەغەیە

21:22 - 21 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: جێگیری دۆزگەری گشتیی و ئینقلابی شاری سنە، هەڕەشەی لە بەرپرسان و نابەرپرسان کردخۆیان لە وتووێژ کردن سەبارەت به ڕووداوی تێرمیناڵی شاری سنە خۆبووێڕن.

کازم کولیوند لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی تەسنیم، ڕایگەیاند: هەر کەسێک لەمە بە دواوە، سەبارەت بە پێکدادانی تانکێری نەوت لەگەڵ ئۆتووبوس وتووێژ بکات، دەکەوێتە ژێر چاوەدێری قەزاییەوە.

ئەو بەرپرسە قەزاییە بە ئاماژە کردن بە لێدوان و وتووێژ کردنی هێندێک لە بەرپرسان سەبارەت بەو ڕووداوە ڕایگەیاند: هەر جۆرە وتووێژێک لەلایەن کەسانی بەرپرس و نابەرپرس کە بریتیی لە زانکۆییەکان، دامەزراوەکان، ئیدارەکانی دەوڵەتی، ناوەندە ئینتزامییەکان وەک راهور، پۆلیسی ڕێگا و هێزە ئینتزامییەکان، سەبارەت بەو ڕووداوی تێرمیناڵی شاری سنە قەدەغەیە.

جێگیری دۆزگەری گشتیی و ئینقلابی شاری سنە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، هەر کەسێک بەبێ هەماهەنگی و بڕیاری بەرپرسی گشتیی دادگوستەری و دۆزگەر، هەوڵی وتووێژ بدات، بەپێی یاسا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

کولیوند ڕایگەیاند: لێدوانە دژ بە یەکەکان سەبارەت بەو ڕووداوە دەبێتە هۆی تێکدانی نەزمی گشتیی.

شەوی چوارشەممە ٢٠ی پووشپەڕ، بە هۆی پێکدادانی یەکێک لە تانکرەکانی هەڵگری نەوت و ئۆتووبووسێک، تەقینەوەیەکی بەهێز ڕووی دا، کە لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا، موسافیرانی ئۆتووبووسەکە لە ئاگردا سووتان و بوونە قوربانی.

چیاکۆ کەریمی، یەکێک لە دوو شوفێری ئۆتووبوسەکە کە لەو ڕووداوەدا بووە و لە مردن ڕزگای بووە، لە وتووژێکدا لەگەڵ ڕاگەیەندنەکانی حکوومەتی ڕایگەیاند: \"تەنیا دوو کەس لە ١٧ مسافیرەکانی ئۆتووبووسەکە ڕزگاریان بووە.