جێگری دادستانی تاران لە بەرامبەر رەخنەی زیندانیانی سیاسیدا بێ وەڵام ماویەوە
20:47 - 26 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: سەرچاوەیەك لەناو زیندانی رەجایی شەهری كەرەجەوە ئاشكرای كرد، جێگری دادستانی تاران لەگەڵ زیندانیای سیاسی ساڵۆنی 12ی زیندانی رەجایی شەهر كۆبۆتەوە و كەوتۆتە بەر رەخنەی توندی بەندكراوان و لە بەرامبەردا هیچ وەڵامێكی بۆ وتن نەبووە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو زیندانی رەجایی شەهری كەرەجەوە بە هەواڵنێری ئاژانسی كوردپای راگەیاند: سەرلەبەیانیی رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 25ی پووشپەڕ\"خودابەخش\" جێگری دادستانی تاران هاوڕێ لەگەڵ \"مەردانی\" لێپرسراوی زیندانی رەجایی شەهری كەرەج، بە مەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ زیندانییان سەردانی ساڵۆنی 12ی بەندی 4ی زیندانی كردووە كە لەگەڵ ناڕەزایەتی و رەخنەی توندی زیندانیانی سیاسی بەرەوڕوو بۆتەوە.
ئەو سەرچاوەیە كە نەویوست ناوی ئاشكرا بكرێت، وتیشی: \" هێندێ لە زیندانیانی سیاسی باسیان لە گیروگرفتەكانی خۆیان و بارودۆخی ناو بەندەکان، مەرەخەسی و دیدار لەگەڵ بنەماڵەكانیان، پێداچوونەوە بە پەروەندەكانیان، هەروەها كەمتەرخەمیی دەزگای قەزایی، رەفتاری نابەجێی مەئموورانی زیندان لە هەمبەر بەندییەكان كرد و داوایان كردووە كە بەدواداچوونیان بۆ بكرێت.\"
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش كرد كە جێگری دادستانی تاران كەلە راستیی كێشەی زیندانیانی سیاسی گەیشتووە، هیچ وەڵامێكی بۆ رەخنە و پرسیاری زیندانیان پێ نەبووە و تەنیا وتوویە چارەسەریی ئەو كێشانە بەدەست من و دادستانی تاران نیە، كە بەهۆی ناڕەزایەتیی توندی زیندانیان بەو وەڵامە، جێگری دادستان ناچار بووە لەگەڵ لیپرسراوی زیندان ساڵۆنی12ی بەندی 4ی زیندانی رەجایی شەهر بەجێ بهێڵن.
سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد: \"ساڵۆنی 12ی بەندی 4 زیندانی رەجایی شەهری كەرەج 60 زیندانیی تێدا دەژی كە زۆربەیان زیندانیی سیاسین و هێندێكیان بەهۆی ناڕەزایەتی بە بارودۆخی خۆیان و مانگرتن لە خواردن وەك رەزا شەریفی بۆكانی زیندانیی سیاسیی كورد لە چاوپێكەوتن لەگەڵ بنەماڵەكانیان بێبەش كراون و لە رەوشێكی نالەبار دان\".