جێژنی وازهێنان لە راوکردن و وەلانانی چەک لە شاری نۆدشە بەرێوەچوو+وێنە
16:10 - 10 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی کوردپا: بزووتنەوەی ژینگەدۆستی و ئاشتبوونەوە لەگەڵ ژینگەی ئاژەڵیی کوردستان، شاری نۆدشەی ناوچەی هەورامانیشی گرتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ رۆژی رابردوو بە هەوڵ و ماندووبوونی چالاکانی فەرهەنگی و ژینگەدۆستانی کوردستان، حەوت راوچیی خەڵکی شاری نۆدشە وێڕای شکاندنی چەک و قەفەسی باڵندە و کەوەکانیان، پشتیوانیی فەرمیی و کردەیی خۆیان لە ژینگە و سروشتی کوردستان دەربڕی.
رێوڕەسمی وازهێنان لە راوکردن، لە شوێنێک بەناوی \"هۆڕەکان(قوڕەکان)\" لە نزیک شاری نۆدشە و بە بەشداریی کۆمەڵێکی بەرچاو لە هاوڵاتییانی کورد بەڕێوەچوو، کە تیایدا ژمارەیەک کەسایەتیی فەرهەنگیی وەک \"مەحموود موبارەکشاهی، کوروش ئەمینی و حیکمەت محەمەدی\" چەند وتەیەکیان پێشکەش کرد.
مەحموود موبارەکشاهی گوتی: \" یەکەمین حەرەکەتی پاراستنی ژینگە لە هەورامانەوە دەستی پێکرد و دواتر سەرتاسەری کوردستانی گرتەوە و پاش شارەکانی ئیلام، سەقز، بۆکان، نەغەدە، بانە و کامیاران و نەوسوود، هەنووکە گەیشتۆتە نۆدشە و ئاواتەخوازین ئەم رەوتە بەردەوام بێت و لە وەستان نەکەوێت.
هەروەها کوروش ئەمینی، کە یەکێکی دیکە لە چالاکانی فەرهەنگیی شاری نۆدشەیە، هەموو هاووڵاتییانی لەمەڕ ئەمەنەتداریی میراتی ژینگە و سروشت بە ئەرکدار زانی و گوتی: دەبێ ئەم میراتە بە ئەمانەتەوە رادەستی نەسلەکانی داهاتوو بکرێت.
ئەو چالاکە فەرهەنگییە ئاماژەی بەوەش کرد؛ \"سروشت و ژینگەی ئێمە چیدیکە شوێنی راو کردن نییە، بەڵکوو لە ئێستادا دەبێ باسی پێشگیری کردن لە فەوتان و لە ناوچوونی چەندین جۆری ئاژەڵی نایاب لە ناوچەی هەوراماندا بکەین\".
حیکمەت محەمەدی کە پێشکەشکاریی رێوڕەسمی وازهێنان لە راوکردنی بوو، داوای لە مامۆستایانی ئایینی کرد، کە فتوایەک دەربکەن و راوکردن بە حەرام لە قەڵەم بدەن.
هەواڵنێری کوردپا لە شاری نۆدشە گوتیشی؛ یەکێک لە راوچییەکانی شاری نۆدشە بە نوێنەرایەتیی لە راوچییەکانی دیکە گوتی: داوا لە هەموو هاونیشتمانان دەکەم کە بۆ خۆیان پارێزەری ژینگە و سروشت بن، چونکە ئێمە تەنیا بۆ خۆمان خاوەنی ئەم ژینگەیەین.
لە کۆتایی رێوڕەسمەکەدا، یەکێک لە راوچییەکان بە نیشانەی وازهێنان لە راوکردن چەکێکی \"بادی\"ی لە بەرچاوی خەڵک شکاند و پاش ئەوەی کەوەکانیان بە ژینگە سروشتی کوردستانیان سپاردەوە، قەفەسەکانیشیان لە بەرچاوی ئامادەبوان سووتاند.
لەو رێوڕەسمەدا چەند پارچە شێعرێک لەلایەن عومەر کاشفی و هەروەها چەند گۆرانیی سیاچەمانە بە دەنگی محەمەد خۆشخوو خەڵکی شاری نەوسوود و فوئاد زیایی خەڵکی نۆدشە پێشکەش کران.
ئەحمەد گوڵی، محەمەد شەبرەندی، محەمەدئەمین ئەزغ، شێرزاد ئەمینی، ئیسماعیل نۆدشە، مەنسوور نۆدشە و سیاکام نۆدشە ئەو چەند راوچییە بوون، کە لەو ڕێوڕەسمەدا وازیان لە راوە کەو هێنا.