جێژنی نەورۆز لەئاواییەكی كرماشان بەڕێوە چوو

15:37 - 6 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی كوردپا: رێوڕەسمێكی تایبەت بە بۆنەی جێژنی نەورۆز بە بەشداریی ژمارەیەك ئەدیب و فەرهەنگ دۆست لە یەكێك لەئاواییەكانی شاری كرماشان پێكهات.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سەرەتای ئەمساڵ ئاوایی \" سان روستەم\" لەكرماشان، میوانداریەتی ژمارەیەك میوانی لەشارەكانی كرماشان، هەرسین، كەنگاوەر، سەحنە و ئاواییەكانی ناوچەی جەلالوەندی كرد.
ژنینی ئامێری تەنبوور لەلایەن سەید مێهرداد مەشعەشی دەسپێكی رێوڕەسمەكە بووە.

لەبەشێكی دیكەی ئەو رێوڕەسمەدا عەلی نەزەری سەبارەت بە زمان و ئەدەبیاتی كوردی لەكی چەند وتەیەكی پێشكەش كردووە.

ئەهوورا نەزەری، عەلی نەزەری، سەید قاسم ئەرژەنگ، مەهدی ماهیدەشتی، ئارەش ئەفزەلی، پژمان ئاقایی، عەلی دارابی و شەهرام رەزایی بەشێک لەو شاعیرانە بوون كە لەو رێوڕەسمەدا شێعر و پەخشانیان خوێندۆتەوە.

لەدرێژەی رێوڕەسمەكەدا سروودێك لەلایەن دارابی هونەرمەندی لەك و گۆرانیی \" سەروەن\" لەلایەن محەمەد میرزاییەوە پێشكەش كراوە.

لەكۆتاییدا، ئاگری نەورۆز لەلایەن ژن و پیاوێكی بەساڵاچۆوە و كچە مێرمنداڵێكی ئاوایی سان رۆستەم هەڵكراوە.

ئاوایی سان رۆستەم ( سنگ رستم) لە٦٤ كیلۆمیتری باشووری كرماشان و لەنێوان گوندەكانی \" قەڵا مسكرە\" و \" چنار\" لەناوچەی جەلالوەند هەڵكەوتووە.

كردنەوەی ئاگری نەورۆزی ئەمساڵ لە سەرجەم ناوچەكانی كوردستان لە كەش و هەوایەكی ئەمنیەتی و تەنانەت لەژێر هەڕشە و چاوسووركردنەوەی هێزەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێراندا بەڕێوە چوو.

\"25701.jpg\"

\"25700.jpg\"

\"25702.jpg\"

\"25639.jpg\"

\"25705.jpg\"

\"25703.jpg\"

\"25704.jpg\"

\"25706.jpg\"