جیاوازی ژیانی کرێکارانی شارەوانیی شاری شووت و ژیانی بەرپرسانی ئەو شارە + وێـــنە

22:24 - 11 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: دوابەدوای هەڵاوسانی ئابووری و گرانیی لە بازارەکانی ئێران، بارودۆخ و ژیانی کرێکارانی ئێرانی چەندین قات بەرەو خراپتر بوون چووە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کرێکارانی شارەوانیی شاری شووت بەدەست \"مووچەی کەم، کرێ خانوو، پێداویستییەکانی رۆژانە و دەرکران لەسەر کار\"ەوە دەناڵێنن و سەختیی باری گوزەران بڕستی لەو کرێکارانە بڕیوە.

یەکێک لە کرێکارانی شارەوانیی شاری شووت رایگەیاندووە، ئێمە لەو دۆخە هەنووکەییە زۆر ناڕازین و ئەگەریش سکاڵا و گلەیەک بۆ لای بەرپرسانی شارەوانی بەرز بکەینەوە، بەرەوڕووی دەرکران دەبینەوە.

ئەو کرێکارە باسی لەوەش کردووە، هەتا ئێستا چەندین کرێکار بە پێشینەی نزیک بە ٢٠ ساڵەوە لە سەر کار دەکراون، ئەوەش لە کاتێکدایە کە رۆژانە زۆرترین زەحمەت و ماندبوون لە پێناو پاک و خاوێنیی شاردا دەکێشین.

هەر لەو پەیوەندییەدا و ماوەیەک پێش ئێستا یەکێک لە کرێکارانی شارەوانی بەناوی \"مووسا ئەعماری\" لەسەر کارەکەی دەرکرا و هەنووکە بە چەندین سەر خێزانەوە هیچ سەرچاوەیەکی داهاتی نییە.

یەکێکی دیکە لە کرێکارانی شارەوانی رایگەیاندووە: گرانی بەشێوەیەک تەنگی پێ هەڵچنیوین کە هەندێک شەو بەبێ شێو سەردەنێنەوە، بەڵکوو بتوانین کرێ خانووەکەمان دابین بکەین.
فۆتۆ: ماڵپەڕی شاری شووت
\"12400.jpg\"

\"12403.jpg\"

\"12402.jpg\"

\"12399.jpg\"

\"12404.jpg\"

\"12401.jpg\"

\"12397.jpg\"

\"12398.jpg\"


خانووی هێندێک لە بەرپرسانی شاری شووت
\"12405.jpg\"

\"12407.jpg\"

\"12408.jpg\"

\"12406.jpg\"