جووتیارێکی کورد، وەک یەکەم کەس لە ئێران خەڵاتی فێستیڤاڵی پاندای زێڕی بریتانیای بە دەست هێنا

20:46 - 28 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: جووتیارێکی کورد خەڵکی شاری ئیلام، لە فێستیڤاڵی \"وایلد ئیسکرین( اسکار سینمای حیات وحش)، لە وڵاتی ئینگلیستان بۆ فیلمی \"دم عنکبوتی\"، خەڵاتی پاندای زێری بە دەست هێنا.

خەڵاتی پاندای زێڕین ، بەناوبانگترین و گرینگرین خەڵاتی فیلمەکانی حەیات وەحشی جیهان، لە حاڵێکدا بەخشرایە \"مەحموود مەنسووری\" کە ڕێنوێنییەکانی ئەو بۆ دۆزینەوەی جۆرێک لە ماری ئەفعی ، ناسراو بە \"افعی دم عنکبوتی \" و هەڵگرتنی فیلم لە ڕاوی ئەم جۆرە مارە لە دێکۆمێنتی \"حیات در رگ‌های سرد\"دا بێ وێنە بووە.

مەحموود مەنسووری، جووتیاری کوردی خەڵکی شاری ئیلام، لە فێستیڤاڵی خەڵاتی پاندای زێڕ لە وڵاتی ئینگلستاندا، لە بەشی باشترین لێهاتووییدا ئەم خەڵاتەی بەدەست هێناوە.

خەڵاتی دێکۆمینتاری \"در قلمرو دم عنکبوتی\" لە کاتێکدا، پێشکەش بەو جووتیارە کوردە ئیلامیە کرا کە ناوبراو بە وتەی بەڕێوەبەری بە ناوبانگی بەرنامەی هێری مارشاڵ ڕایگەیاند: یەکەم جارە، ئەو خەڵاتە پێشکەش بە ئێرانییەک دەکرێت.

ئەو دێکۆمێنتارە، بۆ یەکەم جارە کە لە فێستیڤاڵەکانی دەرەوە و ناوخۆ بەشدار بووە و هەروەها وەکوو یەکەمین دێکۆمێنتار لە ئاستی ئێران و لەو فێستیڤاڵە جیهانییەدا بەشدار دەبێت کە خەڵاتی پاندای زێڕی بە دەست هێنا.

وایلد ئیسکرین وەکوو بە ناوبانگترین ڕووداوی سینەمایی ژیانی ئاژەڵانی جیهانی ئەمساڵ لە ٣٦مین ساڵی بەڕێوەچوونیدا، لە ڕێکەوتی ١٥ هەتا ١٩ ی ئۆکتۆبر لە شاری برێستۆڵی وڵاتی بریتانیا کە بە هالیوودی سەوز ناسراوە، بەڕێوەچوو.