جمین (رانش)‌ی زەوی لە سەردەشت كێشەی بۆ هاووڵاتیان درووست كردووە

17:18 - 17 خاکەلێوه 2712
كوردپا: جمینی زەوی لە گوندی كانی زەردی شارستانی سەردە شت بۆتە هۆی رووخانی چەندین خانووبەرەی هاووڵاتیان لەو گوندە.

جمینی زەوی لە كانی زەرد بۆتە هۆی لەناوچوونی شەش خانووبەرە و لە هەمان كاتدا چەندین بینای دیكەش مەترسیی داڕمانیان لەسەرە.

هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی كردەوە، ئەو جمینە درێژایی گەیشتۆتە 2 كیلۆمیتر و هەتا ئێستاش بەرەو زیاد بوون دەروات.

هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە جمین(رانش)‌ی زەوی لە گوندی كانی زەردی سەردەشت خەساری گیانی بەدواوە نەبووە.

فەرمانداری شاری سەردەشت هۆكاری ئەو جمینەی گەڕاندۆتەوە بۆ، بۆشایی عەرز، بارینی بارانی زۆر و هەڵكەوتەی گوندە لە سەراوژێری توند.

گوندی كانی زەرد لە 163 بنەماڵە و 750 كەس پێكهاتووە و لە 21 كیلۆمیتری شارستانی سەردەشت هەڵكەوتووە.