تەندیسی ئازادی لە شاری بانە روونوێنی کرا

14:54 - 6 رێبەندان 2716
ئاژانسی کوردپا: پاش ساڵێک بەرهەمی یەکێک لە هونەرمەندانی کورد لە شاری بانە ڕوونوێنی کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێ شەممە ٥ی ڕێبەندان، بە هەوڵ و هیممەتی ئەنجومەنی نۆژینی شاری بانە، پەیکەری ئازادی لە گۆڕەپانی زانکۆی پێشووی ئەو شارەدا، دانرا.

هەواڵدەریی ئیرنا لەو بارەیەوە بڵاوی کردوە، ئەو پەیکەرە لەلایەن هونەرمەندی پەیکەرتاشی کورد\" سەید هادی زیائەدینی\"ەوە دروست کراوە.

دروست کردن و دانانی ئەو پەیکەرە لە ساڵی ٩٤ی هەتاوی دەستی پێکردووە و هەروەها بڕی ١٥٠ هەزار تمەن تێچووی دروستکردنی ئەو تەندیسە بووە.

ئەنجومەنی نۆژین ئەرکی سەرەکی دانانی ئەو تەندیسەیان لە سەرشان بووە.
پەیکەری ئازادی بە هێمای ئازادی دێت و ناوی فەرمی پەیکەری ئازادی لە \" ئازادی ڕۆشنگەری جیهان\"ەوە هاتووە.

پێشتریش، یەکێک لە هونەرمەندە دەستڕەنگینەکانی کوردستان بە ناوی\"ڕێبین حەیدەری\" پەیکەری شاعێری ناوداری کورد، وەفایی لە شاری مەهاباد دروست کردبوو.

هادی زیائەدینی ساڵی ١٣٣٥ی هەتاوی لە شاری سنە لەدایک بووە و ساڵی ١٣٥٦ چۆتە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی شاری تاران و چەندین بنکەی ئەکادمیکی هونەریی نیگار کێشی، پەیکەرتاشیی لە پارێزگای سنەدا بناخەڕێژی کردووە.