تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان بووە هۆی گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێکی کورد

20:48 - 23 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکومەت لە سنووری سەردەشت گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا، ئەمڕۆ سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بەناوی \"ئیسماعیل عەزیزی\" خەڵكی شاری مەهاباد، لە سنووری \"کانی زەرد\"ی سەردەشت بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان گیانی لەدەستدا.

\"\"بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکان بێ‌پێدانی هۆشداری تەقەیان لەم کۆڵبەرە کوردە کردووە.

هەر لەهەمان ڕاستادا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بەناوی \"سەبور یاری\" تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی گوندی \"شمشێر\"ی سەر بە شاری پاوە، بەهۆی تەقینەوەی مین بە توندی بریندار بوو و قاچێکی لەدەستدا.

ئەم کۆڵبەرە کوردە کە لە گوندی نەوسوود تووشی ئەم کارەساتە بووە، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.