تەقەی هێزە ئینتزامییەکان لەشاری بانە، هاووڵاتییەکی کردە قوربانی

15:52 - 16 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی بانە، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، بە توندی بریندار کرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ رەحیم رەحیم‌زادە\" تەمەن ٣٥ ساڵ، کوڕی \"کوێخا مینە\" و خەڵکی گوندی بڵەسەن لە ناوچەی نەمەشیری سەربە شاری بانە، لەلایەن پاسگای ئەو گوندەوە درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و لاقەکانی بەتوندی بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار رەحیم رەحیم‌زادە خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە، کە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی١٤ی رەشەمە لەلایەن فەرماندە پاسگای ئەوە گوندەوە بەناسناوی \"فەتحی‌زادە\" تەقەی لێکراوە.

سەرچاوەکە گوتیشی، رەحیم رەحیم‌زادە، کە لە نێو ماشێنەکەیدا تەقەی لێکراوە، لەلایەن خەڵکی گوندی بڵەسەنەوە گەیەندراوەتە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانە و هەنووکە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.

هەروەها رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٣ی رەشەممە هاووڵاتییەک بەناوی \"جەسیم شاهی\" خەلکی شاری مەهاباد، لە نێو ماشێنەکەیدا، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و بە توندی بریندار کرا.